وتووێژ:ئەلفوبێی گورجی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆ گورجی نەک جۆرجی؟[دەستکاری]

سڵاو، دەستتخۆش کاکە چالاک گیان بۆ ئەم وتارە. تەنها دەپرسم بۆ جۆرجی نەبێت و گورجی بێت؟ --برووسک ١٩:٣٨, ٢١ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

خواھیش دەکەم کاک برووسک گیان. من گورجیم لە ناوی وڵاتەکە وەرگرتووە. لە ویکیپیدیای خۆماندا گورجستان پەسند کراوە و لە ڕۆژھەڵات و لە باکووری کوردستانیش لە ناو کورمانجەکان و زازاکانیشدا ھەر دەڵێن گورجستان کە وا بوو زۆرتر باوە. عەرەبیش دەڵێ جورجیا لەوانەیە ھەر مەعرەبی (عەرەبی کراوی) گورجستان بێ چون عەرەبان پیتی «گ» دەکەنە «ج» یا «غ». ھەروەھا بیروڕایەکیش دەڵێ ئەم وشەیە لە یۆنانییەوە (γεωργός: geōrgos) وەرگیراوە کەوابوو گورجی لە جۆرجی دروستترە. سپاس.--:)چالاکوتووێژ