وتووێژ:ئەدۆڵف ھیتلەر
بۆ زیادکردن
[دەستکاری]سهدوچواردهسال له‌مه‌و پێش، له ڕۆژئاوایه‌کی وه‌رزی سه‌رسه‌وزی به‌هاری باواریادا ( سنوری نێوان ئاڵمان و ئۆتریش ) ، ئالویس و کلارا بون به خاوه‌ن منداڵێک که ناویان نا ئادۆلف. ئالویس هیتلێر کارمه‌ند و موچهگری ناوه‌ندی گۆمڕگ بو و هه‌ر بۆیه پێی خۆش بو که کۆره‌که‌ی ڕێی ئه‌و درێژه پێبدات ، موچهگر بێت. ئه‌و موچهگر بونی چاکتر له ژێرده‌ست بون ده‌زانی و له‌وه‌ی که به‌لێ بێژی که‌سێکی تر بێت بێزار بو. هه‌ربۆیه‌ش به دژ بونی باوکی ڕوی هێنا به هونه‌ر. هێنده تێپه‌ر نه‌بو که له پێشدا باوکی ، دوایی دایکی له ده‌ست دا و بۆ تێپه‌راندنی ژیانی به ته‌نیایی رۆی کرده ویه‌ن، پێته‌ختی گه‌وره و ده‌وله‌مه‌ندی ئه‌و کاتی ئه‌وروپا. ئه‌و له‌وێ ڕۆژگارێکی زۆر ناخۆشی تێپه‌رکرد. له سالی 1914 ی زایینی ڕاست له سالێکی که شه‌ری هه‌وه‌ڵی جیهانی ده‌ستی پێ‌کرد بۆ ئالمان کۆچی کرد و چۆنکه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌هێزی هه‌بو بۆ مه‌یدانی شهر ناردرا؛ ئه‌و جۆره‌ی دۆسته‌کانی ده‌گێرنه‌وه غیره‌تی زۆر له خۆی نیشاندا تا ئه‌و جێگایه‌ی که ملبه‌ندی سه‌لیبی غیره‌تی تا کۆتایی ژیانی به فه‌خره‌وه هاویشتی گه‌رنی. به هۆی برینه‌کانی جه‌نگ له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری بو که هه‌والی به‌زانی ئالمانی گه‌یه‌شته گۆێ. ئه‌مه تالترین هه‌والێک بو که تا ئه‌مکاته گۆی لێ بو که ههلیگێرا. ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی هۆی تایبه‌تی به‌زان ده‌زانی و هه‌ر بۆیه سه‌باره‌ت به ده‌وله‌تێک که ئه‌وان به ناوی کۆماری وایمار سازیان داب‌و قه‌ت خۆشبین نه‌بو. دوایی جه‌نگ له به‌شی پروپاگه‌نده‌ی ئه‌رته‌ش خه‌ریک به کار بو تا ئه‌وکاته‌ی چو ناو پارتی ( حیزبی ) کارگه‌رانی ئالمان. ئه‌مه هه‌مان پارتێکه دوایی به نێوی ناسیونال سۆسیالیسمی ئالمان بو به گه‌وره‌ترین پارتی ئالمان. پارتی کارگه‌ران پارتێکی بچوک و ته‌نانه‌ت پێک هاتبو له 10 ئه‌ندام و ده‌ستێک هه‌وادار. به‌لام به سه‌رپه‌ره‌شتی، تێکۆشان و وچانی ئادۆلف هیتلێر و هه‌روه‌ها به‌دی هێنانه‌کانی وه‌ک سازکردنی ئالا و سرودی پارتی وبهرێوهچونی دانیشتنه‌کانی پارتی له جێگاکانی به‌ناوبانگ و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌ی پارته‌که‌یان؛ که‌م که‌مه بوو به پارتێکی گه‌وره تا ئه‌و جێگایه که ده‌ستیان به کۆده‌تایه‌ک دانا که دوایی به کۆده‌تای ئابوجۆ فرۆشی ناوبانگی گرت. کۆده‌تایه‌ک که هیتلێر و یاره‌کانی تری پارته‌که‌ی به دژی ده‌وله‌تی کۆماری وه‌رێ خستبو، به‌لام به هۆی خام بونی ئه‌و و هاوکاره‌کانیشی له ئه‌و ڕێیه دا شکه‌ستیان خوارد، که نه ته‌نیا هه‌مویان له بهندیخانهکران به‌لکو پارت داخسترا و نائاسایی دانرا و له هه‌ر جۆره تێکۆشانێک تورهکرا. هه‌ر که‌سێک بوایه ده‌ستی له کار ده‌کێشا یان له کاتێک له به‌ندیخانه‌دا هیچ جولانه‌وه‌یه‌کی نه‌ده‌کرد، به‌لام ئه‌م کهسایهتێیه سه‌یره ده‌ستی به گه‌وره‌ترین کاری خۆی دا، نوسینی کتێبی شه‌ری من. کتێبی شه‌ری من دوایی بو به کتێبی به‌رێز و مۆقهدداسی نازێ‌کان ( ئه‌ندامانی پارتی ناسیونال سۆسیالیسمی ) که له‌ویدا ریشه‌کانی بیرۆکه‌ی ڕایشی سێهه‌می تێدا وتراوه. ڕایشێک که گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌تی ناو گرت. دوای ئازادی ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تی پێک هاتن که به دژی ئه‌وان جولانه‌وه‌ی نه‌بێت و ئه‌وها بو که جارێکی‌تر پارتههکهی برده پێشه‌وه. پارتی نازی به‌هۆی نبوغی هیتلێر به خێرایی بو به پارتی هه‌وه‌ڵی ئالمان و له پارله‌مان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی به خۆی هه‌لگرت به‌جۆرێک که هێرمان گورینگ یه‌کێک له نیزیکترین یارانی هیتلێر به سه‌رۆکی پارله‌مان ههلبژاردرا. سه‌رئه‌نجام له 30 ژوئیه‌ی 1933 زایینی ژێنێرال هیندێنبۆرگ سه‌رۆک کۆماری لێهاتوی ئالمان ئادۆلف هیتلێری به سه‌رۆک گه‌وره‌ی ( سه‌دری ئه‌عزه‌م ) ئالمان هه‌لبژارد و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای ڕایشی سێهه‌م بو. هیتلێر دوای به ده‌ستهه‌لات گه‌یه‌شتن به خێرایی باری ئابوری ئالمانی باشتر کرد و به ئه‌وه‌ی که په‌یمانی وێڕسای ئالمان مافی هه‌بونی هێزی نیزامی نه‌بو به فێل هێزه‌کی بۆ ئالمان به‌دیهێنا که تا ئه‌و کاته بێ وێنه بو. دوایه ئۆتریشی په‌یوه‌ستی خاکی ئالمان کرد. ئۆتریش که دوای جه‌نگی هه‌وه‌ڵی جیهانی لاواز ببو و هیچ شونهوارێک له گه‌وره‌یی ، شکۆی پێشوی نه‌بو، هه‌ر بۆیه خه‌لک به خۆشیه‌وه به په‌یوه‌ستی خاکی کشوهرهکهیان به ئالمان ده‌نگی ئهرێیاندا. ئه‌و قه‌ومانه به ئانشلۆس به‌ناوبانگ بو. به‌م جۆره هیتلێر له 14 مارسی 1938 زایینی پیرۆزانه و له کاتێک که به هه‌ستی خه‌لک که به حه‌زێکی زۆره‌وه بۆ بینینی ڕاوه‌ستابون، جوابی ده‌کوتن هاته ناو ویه‌ن؛ شارێک که ڕۆژگارێکی ناخۆشی له‌وێ تێپه‌ڕ کردبو. په‌یمانی وێرسای یه‌کێ له زۆلترین په‌یمانه‌کان بو که لا دوای جه‌نگی هه‌وه‌ڵی جیهانی و له شکه‌ست و به‌زاندنی ئالمانێکان به گه‌لی ئالمان داسهپابو. و هیتلێر سۆندی خواردبو که ئه‌م په‌یمانه لایبات و بیشکێنێت. یه‌کێ له به‌نده‌کانی په‌یمان دانی به‌شێک له زه‌وێکانی ئالمان بۆ سه‌ر له‌هێستان بو و چونکه ئالمانێکان، لهههێستانێکانیان گه‌لێکی خوارتر له خۆیان ده‌زانی ئه‌م کاره بویان گران ده‌هات. هه‌ر بویه به ده‌ستوری هیتلێر له سپیده‌ی 1 سێپتامبری 1939 له‌شکرێکی به‌هێز و وێرماخت ( ئه‌رته‌شی ئالمان ) وه‌کو سێلاو له سنوری له‌هێستان تێپه‌ران و له باکور و باشور و ڕۆژئاوا بو لای وه‌رشه‌و چونه پێش.ئینگلیس و فه‌رانسه که ئه‌وکات هاوپه‌یمانی له‌هێستان بون، دوای ئه‌و قه‌ومانه به ئالمان شه‌ریان ڕاگه‌یاند و ئه‌وه ده‌ستپێکه‌ری جه‌نگی دوهه‌می جیهانی، گه‌وره‌ترین جه‌نگی مێژوی مرۆڤ، بو. تیژی و نبوغی هیتلێر به جۆرێک بو که ته‌واوی جیهانی توشی سه‌ر سورمان کرد.به ته‌دبیری ئه‌و پیاوه له‌هیستان، دانیمارک، نۆروێژ، هوله‌ند، به‌لژیک، و دوای فه‌رانسه به خێرای به ده‌ستی هێزه‌کانی ئالمان ده‌رهات. هیتلێر ئینگلستانی به به‌شی جیا نه‌بوی ئه‌وروپا ده‌زانی و له هه‌ر ده‌مێک له جه‌نگ بۆ سولح له‌هه‌ل ئینگلستان هه‌نگاوی ده‌نا،به‌لام ئینگلیسێکان خه‌لکێکی موتهکهبر بون ملیان به سولح که که‌متر له ته‌سلیم بون بون ده‌بو دانه‌ده‌نا و تا کۆتاین هه‌ناسه مه‌ردانه له‌گه‌ل ئالمانهکان شه‌ریانکرد. هیتلێر که نه‌یده‌ویست ئینگلستانی له نێو به‌رێت و نه ده‌یهه‌ویست هێزی ئه‌رته‌شی خۆی که‌م کات له درێژه پێدان به جه‌نگ له ڕۆژئاوا خۆی پارازت و ڕوی کرده لای ڕۆژهه‌لات، یانی ڕوسیه. له کاتژمێری 3:30 به‌یانی 22 ژوئه‌نی 1941 زایینی ئه‌رته‌شی ئالمان دوای کاردانه‌وه‌یه‌ک ( عه‌مه‌لیاتێک ) ناسراو به باربارۆسا هێرشی برد بۆ ڕۆسیه. له سه‌ره‌تا دا خێرای ئه‌رته‌ش زۆر له سه‌رێ بو و له هه‌مان ده‌ستپێکردنی کاردانهوکه چه‌ند جێگایه‌ک له خاکی ڕوسیه‌یان داگیر کرد. هیتلێر و فه‌رمانده‌کانی وایان بیر ده‌کرده‌وه که کار و ئیشی ڕوسیه پێش وه‌رزی پایز کۆتای دێت و ئه‌وه ، گه‌وره‌ترین هه‌له‌ی ئه‌و بو. له زستانی ساردی ئه‌وێ سالی ڕوسیه‌دا، ئه‌رته‌شی ئالمان ، به هۆی نه‌بونی که‌ره‌سه‌ی په‌یویست بۆ جه‌نگی زستانێ به گه‌یه‌شتن تا ده‌روازه‌کانی ڕوسیه، به هۆی ڕاوه‌ستانی سه‌رسه‌ختانه‌ی خه‌لک و ئه‌رته‌شی ڕوسیه، ئالمان ناچار به پاشه‌کشه بو. ئه‌وه سه‌ره‌تای کۆتایی بو! دوای تێوهردرانی ئه‌مریکا له جه‌نگی دۆههمی جیهانی به ده‌ست ژاپۆن، ڕۆحێکی نوێ له هێزی پێکگهیهشتۆکان ( موتتهفهقین ) ژیاوه و شهر چو ناوه‌ندێکی نوێ. سه‌رئه‌نجام پێکهاتنێک له نێوان سێ کشوه‌ری ئێنگلیس، ڕوسیه و ئه‌مه‌ریکا یانی چه‌رچیل، ستالین و ڕۆزوێلت به‌سترا. پێکگهیهشتۆکان ( موتتهفهقین ) له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌لاته‌وه بو لای ئالمان هێرشیان برد و توانیان ئه‌رته‌شی ئالمان بخه‌نه سه‌ر چۆک. هیتلێر تا دواین خۆله‌کان به‌ربه‌ره‌کانی کرد و ده‌تی ئیتر هیچ هێزێکی بۆ شهر نه‌ماوه، بو ئه‌وه‌ی که که‌لاکه‌که‌ی وه‌ده‌ست دۆژمان نه‌که‌وێ بڕیاریدا که‌لاکه‌که‌ی بسوتێنن و دوای ئه‌م بڕیاره به ته‌قاندنی ده‌مانچه به ژیانی پر له بلیند و نه‌وی خۆی کۆتایی هێنا. ١٥:١٠, ٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٠ 217.219.149.100