وتووێژ:ئەحمەد تەها

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەحمەد تەها (احمد طە)[دەستکاری]

نووسه‌ر و رووناکبیری کورد ئەحمەد تەها لە‌دایک بووی ۱۳۲۱/۱/۱هەتاوی له‌ ئاوایی تەپەیکانتی سه‌ر به‌ شاری بۆکانە، کوڕی بەڕێز خەلیفە مەلا عبدوڵڵای تیکانتەپە یە (خەلیفەی ساداتی نەهری). خوێندنی سەرەتایی لەگەڵ منداڵانی ئەو ئاواییە تەواو کردووە و پاشان لە بۆکان درێژەی بە خوێندن داوە و لە ورمێ لە زانکۆی تڕاهێنانی مامۆستایان دیپڵۆمی دانیشسەرای وەرگرتووە. ساڵی ۱۳٤۸ی هه‌تاوی لە زانکۆی تاران خوێندنی زمانی ئینگلیسی درێژە دەدا و پاشان ماجستێر زانسته‌ سیاسییەکان وەردەگرێت.

وەکوو نووسەرێک بەسەر زمانەکانی کوردی و فارسی و ئینگلیسی زانیاری تەواوی هەبووه‌، له‌ ماوه‌ی کار و تێکۆشانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی خۆیدا ئەو کتێب و بەرهەمانەی چاپ و بڵاو کردۆته‌وه‌.

گوڵی نیشتمان (چیرۆکی کوری)

گرگ‌های پیر (رمان فارسی)

تنها آدم کرە زمین (رمان فارسی)

اختصارات زبان انگلیسی به زبان انگلیسی

خزمەتەکانی ئەحمەد تەها لە خولی سێی پەرلەمان

خزمەتەکانی ئەحمەد تەها لە خولی چواری پەرلەمان

ئەحمەد تەها هاوکاری لەگەڵ زۆربه‌ی گۆڤار و رۆژنامەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی هه‌بووه‌، بە تایبەت لەگەل رۆژنامەی تارن تایمز کە بابەتی لەسەر کوردستان بە زمانی ئینگلیسی تێدا بە چاپ گەیاندووە.

بە هۆی خۆش‌نێوی و جێی متمانە بوونی لە نێو خەڵکی ناوچه‌ی موکریان و به‌ تایبه‌ت شاری بۆکان و ده‌ورووبه‌ریدا بەشێکی زۆری هاوڕێیان و دۆستانی داوایان لێکرد که‌ بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئێران نێونووسی بکات کە دوو جار له‌ خوله‌کانی سێهه‌م و چواره‌مدا بۆ ماوه‌ی ۸ ساڵ به‌ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان وەکوو نوێنەری خەڵکی بۆکان هەڵبژیردرا.

زۆربەی پرۆژه‌ و کاره‌کان بۆ ئاوەدانی شاری بۆکان و ناوچه‌ وەکوو: په‌سند کردنی بۆکان به‌ شارستان له‌ ساڵی ۱۳۷۱ی هه‌تاوی و دانانی کۆی ئیدارات پێکەوە، نه‌خۆشخانه‌، کارخانەی *ریسەندەگی و بافەندەگی*، کردنه‌وه‌ی زانکۆ بۆ یەکەمین جار و چه‌نده‌ها پلانی گرینگی دیکه‌ لە خزمەتەکانی ئەحمەد تەهایە.

ماوەی چەندین ساڵ وه‌کوو فەرمانداری شارستانی پیرانشار ده‌ستنیشان کرا و یەکەم فەرمانداری کورد لە پارێزگای وڕمێ بووە. یەکێک لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ئەوە بوو کە هەمیشە هەوڵی دەدا پرۆژە باشەکان لە ناوچە هەژارەکان جێگیر بکات و باشترین و لێزانترین کەسایەتی پێشنیار دەکرد بۆ بەرپرسی ئیدارە گرینگەکانی بۆکان، وەکو پێشنیار کردنی دوکتور قزڵجی بۆ یەکەمین بەرپرسی دانیشگای پیامی نووری ناوه‌ندی بۆکان. هەر بۆیە دوای نوێنەرایەتی و خانەنشین بوونیشی بۆ هەموو کەس جێگای رێز و حورمەتێکی تایبەت بوو.

بە داخەوە ئەو کەسایەتییە جێی رێزە بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی ناوادەی کرد و کوردستانی خستە ماتەمینێکی گەورەوە و لە نۆی رەزبەری ساڵی ۱۳۹۳ی هه‌تاوی لە کاتی ناشتنی تەرمەکەی لە تیکانتەپە بە پێشوازییەکی مێژوویی خەڵکی بۆکان و دێیەکانی دەوروبەر و تاران و هەموو شارە کوردنشینەکان به‌ خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا. هەزاران رەحمەت لە روحی بەرزی و بە هیوای ساغی و سڵامەتی بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان. یاد و ناوی هه‌ر به‌رز و پیرۆز و هه‌رمان بێت. 83.254.214.84 ‏٢٢:٢٩، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]