وتووێژ:ئیلیا چاڤچاڤادزێ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Gejeluk بینیم ناوت گواستووەتەوە لە چڤچڤادزەوە بۆ چاڤچاڤادزێ، لەکاتێکدا ناوەکەی پێشتر کە دامنابوو ھیچ کێشەیەکی نەبوو و تەواوە، وەک دیارە لە فارسی و عەرەبی ھێناوتە، لە وەرگێڕی گووگڵ و مایکرۆسۆفتیش هەر ئەو ناوەی تۆ دەھێنێت، بەڵام لە ھاوڕێیەکی گورجیم پرسی شێوازی خوێندنەوەی چێڤچڤادزە یان چڤچڤادزەیە، نەک ئەوەی داتانناوە، ببورە دەستکارییەکەت دەگەڕێنمەوە. سوپاس. زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٩:١٩، ٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Zamand Karim من نازانم سەرچاوەی ئەو برادەرەت چییە، بەڵام لەم ڤیدیۆیە کە دیمەنی زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەبارەت بە مێژووی گورجییە، نزیک بە چرکەی ١٨ بە ئاشکرا دیارە کە بە «چاڤچاڤادزێ» بێژەی دەکات. و لە بەلاتینیکردنی وشەکە بە Chavchavadze ھاتووە. تکایە ئاماژە بە سەرچاوەیەکی جێباوەڕ بۆ ئەم ناوە بدە، گەر نا ناوەکەی دەگەڕێندرێتەوە. ‎Gêjełûk ‏١٠:٥٦، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Gejeluk، گەر دڵنیاییت ئەوە ناوە درووستەکەیە، ناوەکە بگەڕێنەرەوە بۆ هەمان بار، ھەرچەند ڤیدیۆکەش لە یوتیوب ھاتووە نابێتە سەرچاوەیەک. سوپاس بۆ تێبینییەکانت. زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١١:٠٨، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Zamand Karim ئێمە لێرە وتووێژ بۆ گەیشتن بە ناوە دروستەکە دەکەین، واتە کێشەم لەگەڵ وشەکەی جەنابتا نییە و ھەوڵی بەزۆرسەپاندنی وشەکە نادەم. بەڵام تۆ ھیچ سەرچاوەیەکت بۆی نەھێناوەتەوە تا لەگەڵت بم، سەرچاوەیەکی بۆ بھێنەوە تا ئەمەی ئێستا جێگیر بکەین. ‎Gêjełûk ‏١١:٥١، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk وەڵای نازانم قسەی ئەو هاوڕێیە چۆن بێنم، بە دوو گورجی تریشم گوتووە هەمان قسەکەی من دەکەن، هەرچۆنێک بێت، دەتوانیت ئەو ناوە دابنێیت کە تۆ لات درووستە، چونکە من هیچ بەڵگەیەکم نیە بۆ ناوەکە، سوپاس زەمەند⊁کەریم (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەتوانی پێیان بڵێی بە پەیامی دەنگی بۆت بنێرن، تا ئەو وەختە با وەک ویکییەکانی تر بێ. ‎Gêjełûk ‏١٦:٥٩، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]