وتووێژ:ئیقلیدس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی کەسایەتی[دەستکاری]

سەردێڕی ئەم وتارە پێشتر ئۆکلیدس بوو. بەڵام من ئۆکلیدسم لە ھیچ شوێنێکی تر نەدۆزیەوە [١]. بەڵام ئیقلیدس ھەیە [٢]. لە ڕۆژھەڵاتیشدا ئیقلیدس یان ئۆقلیدس ئەڵێن. کەوایە ناوەکەم گۆڕا بە ئیقلیدس کە ھەم بۆ ڕۆژھەڵات و ھەم بۆ باشوور ئاشنایە. عەرەبەکان بەم پیاوە دەڵێن "ئیقلیدس". کتێبەکەی ئیقلیدس زیاتر لە ١٠٠٠ ساڵ لەومەوبەر تەرجومە کراوەتەوە لە بەغدا کە ئەو دەم ناوەندی زانستی جیھان بووە و پڕ بووە لە زانستگای جۆربەجۆر. فارس و کوردیش لە عەرەبیان گرتووە (ناچار بوونە چونکە ئەو سەردەمە عەرەبی زمانی زانست بووە) و ١٠٠٠ ساڵە فارس و کوردی دەرس خوێندووش ئەڵێن ئیقلیدس. ئیتر نازانم ئێمە بۆ بیگۆڕین؟ بۆ ناوەکانی ئەفلاتوون و ئەرەستوو و سوقراتیش ھەر ئاوەھایە. تکایە پێش لێدوان ناوی ئەم وتارە مەگۆڕن. سپاس--Aza ١٠:٥٥, ٢٢ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

ببوورن دڵنیا نیم توخمەکانی ئیقلیدس یەکەم جار کەی تەرجومە کراوە بە عەرەبی. ڕەنگە ١٠٠٠ ساڵ نەبووبێ!--Aza ١٥:٢٩, ٢٣ ئاب ٢٠١٠ (UTC)