وتووێژ:ئومێد خۆشناو

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Kurd2021: دەست خۆش بۆ پەرەپێدانی، بەڵام بارکردنی وێنەی کۆپی ڕایت لە کۆمۆنز ڕێگەپێدراو نییە، ئەگەر بەردەوامبیت لەوانەیە لەوێ بەربەست بکرێیت. ئەم وێنانەشی بارت کردوون ڕەنگە دوای ماوەیەک لەوانەیە بیسڕنەوە. باشترە خۆت وێنەکانت گرتبێت یانیش وێنەگرەکە ڕازی بکەیت کە خۆی وێنەکە باربکات، یانیش ئەو ماڵپەڕەی وەک سەرچاوە بەکاری دێنیت ئەوا وێنەکەی کۆپی ڕایتی نەبێت بەڵکوو پشت ببەستێت بە مافێکی خۆڕایی (نموونە؛ Public Domain) یانیش (creative commons license) کە ویکی کۆمۆنز بەکاردێنێت، بەگشتی ماڵپەڕە کوردییەکانیش زۆر بەدەگمەن ئەمە بەکاردێنن و گشت ناوەڕۆکەکانیان دەنووسن مافی پارێزراوە کەوایە ئەم ڕێگایە سەرکەوتوو نییە! Kushared (لێدوان) ‏١٧:١٥، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kushared:ئەوەی راستی بێت پێم وانەبوو ئەم ڕێگایە کێشەیەکی هەبێت بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی وێنەکە بۆیە ئەو شێوازەم پەیڕەو کردووە ، بەداخەوە من هیچ پەیوەندییەکم بە وێنەگرەکانەوە نیە ئەکرێت ئێوە وەک بەڕێوەری ویکی کوردی ئەو داوایە لە خوی ماڵپەرەکان بکەن کە لەو بارەوە هاوکار بن . سوپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٢٧، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشە ئەوەیە کە مەرج نییە خودی ئەو ماڵپەڕانەش خاوەنی وێنەکە بن، بەرحاڵ ئیشەڵڵا لە دەرفەتێک کار لەسەر وێنەی کەسایەتییە کوردییەکانیش دەکەین. Kushared (لێدوان) ‏١٨:٥٨، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]