وتووێژ:ئوردن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وڵات[دەستکاری]

بەڕێزان ناوی ئەم وڵاتە لە ڕۆژھەڵات و باکووری کوردستان، «ئوردون» دەخوێندرێتەوە. تەنانەت لە عەرەبیشدا ھەروایە (Urdunn). نازانم بۆ «ئەردەن» نووسراوە. ئەگەر دژایەتی ھەیە و پێتان وایە «ئەردەن» دروستترە، ئاگادارم کەنەوە دەنا دەیگوازمەوە بۆ «ئوردون». سپاس.--:)چالاکلێدوان ١٢:٣٧, ٢ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

ئەگەر بۆ ئوردن بگەڕێی ئەنجامەکان کوردین و زۆرتریشن. --ئاسۆ ١٨:٠٦, ٢٠ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
کاک بەرھەم من ئەم وتارەم گواستەوە بۆ «ئوردون» بەڵام تۆ دیسان وەک خۆت لێ‌کردەوە. تکایە ھۆکارەکەشی بنووسە با ئێمەش تێ‌بگەین دەنا دەیگوازمەوە. سپاس.--:)چالاکلێدوان ٠٥:٢٢, ٢١ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو بەڕێزان پێم وایە ئەردەن تەنها لە ڕۆژنامەکان و سایت و دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا بەکاردەبرێت بەڵام ئوردن وەکو ئەوەی کاک ئاسۆ باسی کرد زیاتر بەکارهێنراوە و زیاتر کوردیە لە ئوردون کە لەو باوەڕەدام کەم کورد بەکاری ئەبات. ئەگەر ئەیگوازنەوە با بۆ ئوردن بێت نەک ئوردون هەرچەندە پێم باشترە وەکو خۆی بمێنێتەوە. --barham ٢٢:٥٣, ٢١ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

ئەوی ڕاست بێ ھەموو کوردەکانی باکوور و ڕۆژھەڵات دەڵێن «ئوردون». نازانم کاک بەرھەم ئێوە بۆ دەڵێن «لەو باوەڕەدام کەم کورد بەکاری ئەبا»، من لەو باوەڕەدا نیم کە ئوردن لە ئوردون کوردیتر بێ، ئوردون ناوی وڵاتێکە و وشەیەکی بیانی، کوردی و کوردیتری نییە، ئەوی لە ھەموویان زۆرتر بە وشە بیانییەکە نزیکتر بێ، دەبێ ھەڵبژێردرێ. سپاس.--:)چالاکلێدوان ٢٠:٣٦, ٢٤ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

لای ئێمە ئەڵێن "ئوردون".--Aza ١٢:١٤, ٢٧ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

لە سەرچاوەکەش کە دانراوە ھەر دیسان "ئوردون" ھاتووە، منیش لەگەڵ ئەوەم بگوازرێتەوە بۆ ئوردون. --Aza ٠٦:٠٥, ٢٦ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

دروستە، وشە عەرەبییەکەی ئوردونە، بەڵام پێم وایە نەختێک قورسە لەسەر زمانی کوردیدا، بۆیە ئەبێ بە ئوردن. من ھەرچی سەیری میدیا و سایتە کوردییەکان ئەکەم زۆربەیان زۆریان ئەنووسن ئوردن. وا دیارە ئەوە باوترە. من دەیگوازمەوە بۆ ئوردن، ئەگەر من ھەڵە ئەکەم بڵێن با بیکەین بە ئوردون. سوپاس --ئاسۆ ٢١:٥٤, ٢ شوبات ٢٠١١ (UTC)

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئوردنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٢:٠٥، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئوردنم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠١:٠٠، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]