وتووێژ:ئایۆناندن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ناوە چییە؟ چۆن دروست بووە؟ Ionization چۆن بووەتە ئایۆنێن؟--چالاک وتووێژ ‏١٥:٤٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک چالاک دەبێ ئەم پرسیارانە لە وەزارەتی پەروەردە و فەرھەنگنووس بکەی. (ئایۆناندن) بۆ ئەمە گونجاوە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٢٧، ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قوربانی زارت بم یانی ھەر کەس کورد بێ نەخوێندەواریش بێ دەزانێ Ionization دەبێتە ئایۆناندن. وا بزانم ئەوانەی وەزارەتی پەروەردە زمانی دایکییان کوردی نەبووە و لە مەریخەوە ھاتوون.
ئاخر کەس نییە پێیان بڵێ پاشگری -ێن لە کوردیی سۆرانیدا تەنیا ناوێک دروست دەکا بۆ ئاماژە بە کایە و یارییەوە وەکوو تۆپێن، گوێزێن، ھەڵووکێن و ... . حەتمەن پێیان وا بووە Ionization جۆرێک کایەیە.
کاکە ھەر ئەو ئایۆناندنە کە وتت تەواوە بیگوێزەوە گوێ مەدەیە وەزارەتی پەروەردە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٢، ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەموو ساڵێ لەم چەشنە وشانە بە گوێی ھەزاران خوێندکار دەکەون، ئەمە لە وانەی زانست، ھەندێ وانەی تر خراپترن لەمە. کاک چالاک ئێوە کە باش لە دەردەی وەزارەتی پەروەردە گەیشتوون، ھەقە لەگەڵیان وتووێژ بکەن و چیتر یاری نە بە زمان و نە بە خوێندکاران بکرێ، وەزارەتی پەروەردە چەند ساڵێ لەمەوبەر ڕیفۆرمێکی گەورەی لە سیستەم و بەرنامەی خوێندن کرد، بەداخەوە زۆر لایەنی لەبارچاو نەگرتن و ھەروا ماون. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە من خەمخۆرتر زۆرە و دڵنیام ئاگادارکراوەنەتەوە. پێم وا نەبێ گوێیان لەم قسانە بێت.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٠، ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]