وتووێژ:ئار ئێن ئەی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆچی ئەم وتارە نەگوازینەوە ناوکە ترشی ڕایبۆزی؟ ئێمە ئەو ناوەمان لە خوێندنگە بەکاردەهێنا.--برووسک (لێدوان) ‏١٥:٥٨، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر لە خوێندنگا بەکار ھاتە ئەوە ئیتر ئەشێ ھەر بیکەین بەوە کە فەرمووتە. مادیوتووێژ (٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ‏١٦:٤١، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من ھەر لەگەڵ ئەم ناوەی ئێستام چون نێونەتەوەییترە. لە رۆژھەڵاتیش ئەم ناوە داتاشراوانە کەس نازانێ یانی چی باشترە ھەر ئاوا بێ ھەموو کەس دەزانێ چییە. ھەڵبەت ناوە کوردییەکە دەبێ ڕەوانە بکرێ و لە ناو وتارەکەدا بنووسرێ؛ ئاوا کێشە نامێنێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٤، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک بۆ کەس نازانێ چۆن داتاشراون. Nuclear Acid ئەگەر ببێتە ناوکەترش، بۆ هەڵەیە؟ عەرەب کردوویەتییە الحمض النووی. من هیچ کێشەیەک نابینم لەوەی بەو جۆرە مامەڵەی لەگەڵ بکەین. --برووسک (لێدوان) ‏٠١:١٤، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Broosk: بە Acid دەڵێن چی؟ ترشی؟--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٥٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە Acid دەڵێین ترش -برووسک (لێدوان) ‏٢٣:٠٠، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مام برووسک گیان ئەخە ئەمە دروست نییە. ترش یانی sour. دەڵێن vinegar is sour یانی سرکە ترشە یان sour lemon کە دەبێتە لیمۆی ترش. ترش تامێکە. لانی کەم وترابا ترشە یان ترشی (کە جیا کراباوە). بۆیە من لەگەڵ ئەم وشانە گرفتم زۆرە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک، تکا دەکەم هەندێک پێ داگری بکرێت لەهەندێک بیرکردنەوە. درووست بێت یان نا، تازە لەهەموو باشووردا بە acid دەوترێت ترش. لەمەنهەجی فەرمیی پەروەردە و وەزارەتی خونێدنی باڵادا، بە Acid دەوترێت ترش بە Base دەوترێت تفت. ئەگەر ئێمە لێرە دانیشین هەموو وشەیەک بەرینەوە سەر بنەڕەت و بەهەموو وشەکانی هەرێمی کوردستان بڵێین هەڵە، کەواتە دڵنیابە زمانێکی نوێ درووست دەکەین و لێرەش دەبین بە هەزار پارچەوە. کورد ئەوەتەی هەیە باجی تەفرەقە و ناکۆکی دەدات، تکام وایە ئێمە لێرە یەک دەنگ و یەک دەست و یەک وشە بین. من ڕازیم بۆ زۆربەی قسەکانتان و زۆربەی لێکدانەوەکانتان، بەڵام بەڕاستی ئەگەر بەم جۆرەش گۆڕانکاریی بنچینەیی لە هەموو وشەیەکدا بکەیت، ئەم ویکیپیدیایە خزمەتی خەڵکی باشوور ناکات. --برووسک (لێدوان) ‏١٥:٤٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە نابێتە یەکدەنگی و یەکدەستی کە ھەموو شتێک تەنانەت ئەگەر ھەڵەش بێ ھەر ھی باشوور بێ. ئەمە بە بەرژەوەندیی گەلی کورد نییە.
یانی ئەگەر بڵێین چون لە باشوور ھەموو شتێک بە ھەڵە دانراوە ھەر دەبێ ئەوە بێ دەنا قازانجی نابێت خۆ بەم جۆرەش بۆ خەڵکی ڕۆژھەڵات ھیچ قازانجێکی نابێت دەی ئەوە فەرقی چییە؟!
بەڕاستی ئەو شتانە منیان ھیلاک کردووە یانی ھەر تاقەت و ھیزی بەشداریم نەماوە و ئەو چەند ڕۆژە ھەر نەم‌دەتوانی تاقە یەک دەستکاری بکەم. پێم وایە دۆستانی ڕۆژھەڵات بەشداری نەکەن باشترە چون بەڕاستی پێم خۆش نییە کەس دڵی بێشێ چون مەبەستی من ئەوە نییە.
لەگە ڕێزم.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٤، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک، من تا پێم دەکرێت خۆم دەپارێزم لەوەی هەر دەستکارییەک یان لێدوانێک یان هەڵسووکەوتێک کە دەیکەم دوور و نزیک بچێتەوە سەر ناوچەگەریی. بۆخۆت لەمن باشتر دەزانیت شتێک نییە بەناوی ڕۆژهەڵات و باشوور، شتێک هەیە کوردستانە و ئێمە بۆ خزمەتی ئەو لێرەین. ئەوەی تۆ دەیکەیت هێندە گەورەیە کە وەسف ناکرێت. منیش ئەگەر بەو جۆرە ڕەشبینە بیر بکەمەوە دەبێ نەیەمەوە ئێرە. وەرن ڕێک بکەوین لەسەر شتەکان بەجۆرێک کە خزمەتی بەتەنیا کورد بکات و هەوڵ بدەین کە بەنووسینەکانەوە ئێمەش نەبینە ئەوەی کە کوردستان لە ڕووی فەرهەنگیشەوە دابەش بکەین وەک چۆن لەڕووی جوگرافیی و سیاسییەوە دابەش کراوە. ئێمەش گووناهمان نییە کە چەندین ساڵە بەم جۆرە شتەکان فێربووین. ئەگەر هەڵەین، بەوپەڕیی سنگفراوانییەوە قبووڵمانە و قبووڵیشمانە هەڵەکانمان بۆ ڕاست بکرێتەوە. تکا دەکەم با یەک دەنگ بین، با خزمەت بە زمانەکەمان بکەین و زمانێکی بۆ ڕێک بخەین کە بەئاڕاستەی فەرهەنگی هیچ پارچەیەکی کوردستاندا نەشکێتەوە. من خۆشحاڵم بەوەی دەزانم کە هەڵەم و هەڵەکانم بۆ ڕاست دەکرێتەوە. تۆ چاوی منیشت و تکایە سارد بوونەوەی تۆ شکستێکی ترە بۆ کورد، چوونکە شوێنێکی گەورە و کاریگەری وەک ئێرە جگە لە چالاک و برووسک و فڵان و فیسار کەسی تری نییە. ببورە ئەگەر دڵت ئێشا بێت --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٥٥، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا من دڵم لە کەس ناھێشێ. بە ھەر حاڵ قسە و لێدوان زۆرە و لێرەدا من وتم چون «ناوکە ترشی ڕایبۆزی» زۆر دوور و درێژە و لە رۆژھەڵات کەس نازانێ ئەمە یانی ئار ئێن ئەی، باشترە ناوەکە کە ناوێکی جیھانیە نەگوێزینەوە و تەنیا ناوە کوردیەکە بەسەر وتارەکە زیاد بکەین. بەم جۆرە ھەر دووک لا لە مەبەستی وتارەکە دەگەن. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٤، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەرە دەرەکییەکانم کرد لەسەر ئار ئێن ئەی. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (Rapora bugê) ‏١٩:٥٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]