وتووێژی پۆل:کالکیولسی فرەگۆڕەکی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Serchia: ئەو پەڕە ناوەکەم بە هەڵە نووسیبوو، ئێستا گواستمەوە بەڵام پۆلەکان نەهاتوون، چی لێبکەم؟ بۆ ناوی پۆلەکەش یارمەتیم بدەن، نەمزانی چ دانێم.şûşe (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٢٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Shushe.yu:، بەداخەوە لە کاتی گواستنەوەی پۆلێک وتارەکانی نێوی ناگوازرێنەوە، ئەمە کێشەیەکە و نازانم بۆ لە ویکیپدیا وا جێھێڵراوە. بۆ ئەمە دەبێت یەک یەک وتارەکانیش چاک بکرێن. باشترە ڕەوانەکەر بۆ پۆل دانەنرێت. بۆ ناوەکەی؛ لەبەرەوەی دەستەواژەیەکە، پەیوەستە بە چەند وشەیەکەوە، پێموابێ وتووێژمان کرد لەسەر ئەو وشانەی لێرە ھاتوون، من زیادتر لەگەڵ کالکولەس بووم، بەڵام کە لە وتارەکان زیادتر جیاکاری و تەواوکاریتان داناوە، با لێرەش وابێت، و ئەوەی دووەمیش باش نازانم، چەند گۆڕەکی یان فرەگۆڕەکی ڕەنگە دروست بێت. | سەرچیا‏١٨:٣٣، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس، کە پەڕەیەک دەگوازمەوە خۆی ڕەوانەکەر دادەنێت. نازانم چۆن بکەم دانەنێت. şûşe (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ١٧ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بۆ ئەو ناوە ڕاتان چییە؟
@Shushe.yu: ئاشکرایە Multivariable لە پاشگری Multi- و variable پێکھاتووە. Multi- پاشگرێکە لە ئینگلیزیدا بە مانای "much, many". بۆ ئەمە لە کوردیدا بە دروستی فرە- دانراوە. بۆ نموونە بە multinational دەڵێن فرەنەتەوەیی. لە فارسیدا دروست یان ھەڵە چەند- دانراوە کارمان بەوان نییە و ئەوەی خۆمان فرە- تەواوە.
لە کوردیدا ژماردن یان ھەژماردنمان ھەیە بەرامبەر بە countی ئینگلیزی. زۆر جار دەیکەنە زۆری و بۆ account و تەنانەت calculateیش ھەر دەڵێن ژماردن یا ھەژماردن یان ھەژمارکردن کە ھەڵەیە. ئێمە دەبێ بۆ calculate بەرامبەرێک دابنێین جا ئەو جار دەتوانین بیر لە calculus بکەینەوە چون calculus لەگەڵ calculate ھاوڕیشەیە. calculusیش بە ئینگلیزی کالکلیولس کالکیولس دەخوێنریتەوە نەک کالکولەس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٢، ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک چالاک @Calak: کالکلیولس؟ یان کالکلیوس؟ یەکدانە ل زیادی نییە؟şûşe (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٢٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەڵەی نووسین بوو! جنابیشت ھەڵەت نووسیوە. کالکیولس دروستە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٣، ٢٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵڵا من هەر ئی ئێوەم نووسیەوە بەس یەکدانە ل ێم سڕیوە. دەنا من هەر نازانم ئەو ناوانە چۆن دادەنرێن، بە فارسی چۆن دەیانکوت هەر وام بۆ دێت، ئێمە دەمانکووت کالکلوس. کەوایە دەبێتە کالکیولسی فرەگۆڕەکی. زۆر سپاس.şûşe (لێدوان) ‏١٩:٠٤، ٢٣ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ (ی)ەکە دروست دەڵێن، ئەو دەنگە ھەیە، بەڵام لە (lus)یش بزوێنێک ھەیە، کەوایە دەبێتە لەس نەک لس. | سەرچیا‏١٠:٢١، ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ بزوێنێک ھەیە /kælkjʊləs/ و لێرەدا /ə/ وەکوو بزرۆکە دەخوێنرێتەوە نەک ئە. دروست وەکوو Pythagoras کە /pɪˈθæɡərəs/ دەخوێنرێتەوە و لە کوردیدا دەڵێن پیتاگۆرس (فیساگۆرس) نەک پیتاگۆرەس (فیساگۆرەس).--چالاک وتووێژ ‏١٢:١٥، ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەست بە قورسییەک دەکەم لە دەربڕینی کالکیولس، وای دەبینم بە زیادکردنی (ە)ەکە، وشەکە خۆشتر دەبێت لەسەر زار؛ کالکیولەس. | سەرچیا‏١٢:٣٢، ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]