وتووێژی پۆل:چاندی پێچەوانە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Épine:، وشەی Counterculter ناوە. پێویستە ئێمەیش ناو دابنێین بۆ بەرامبەری. ئەم جۆرە ناوەش لە مۆرفۆلوجیی کوردیدا ھەیە. بۆ نموونە بە مەڕێک کە باش نەلەوەڕێ دەڵێن دژلەوەڕ! یا وشەی دژخۆریش ھەیە. بۆیە بۆ Counter-terrorism دژەتیرۆریزمیان داناوە. ئێمەیش دەتوانین وشەی لەو چەشنە دابنێین: دژچاند، دژفەرھەنگ، دژەچاند، دژەفەرھەنگ و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٤٩، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

حەزەکەم ڕای @Calak: وەرگرین.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠١، ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ڕاستیدا پێشگری دژ- لە زمانی کوردیدا بە مانای خراپ، سەخت و دژوار-ە. دژلەوەڕ یانی ئاژەڵێک کە خراپ دەلەوڕێ. دژخۆراک یانی کەسێک کە عادەتی خراپی خواردنی ھەیە. دژپەسند یان کەسێک کە زۆر بە دژواری شتێک پەسند دەکات و ... . دیارە دژ- لێرەدا ڕێک ھاومانا و ھاوڕیشەیە لەگەڵ پێشگری dys- بە مانای "bad, ill, abnormal, hard, difficult".
بەڵام ھەر وەک دەزانن ئەمڕۆکە ئەم پێشگرە زیاتر بە مانایەکی تر بە کاری دەھێنن؛ بە ئینگلیزی "against, opposite of;". ئەمە ڕێک بەرامبەری پاشگرەکانی ant-، anti- ، counter- و contra-یە. بۆبە بەکارھێنانی بەو مانایە ئەمڕۆکە دروستە.
بەس من نازانم دژ بەو مانایەی ئاخری مانایەکی تازەیە یا نا؟ چون دیارە پێشتر بەو مانایە نەبووە. ئەمجار ئەگەر ئەو مانایەی ئاخری قەبووڵ بکەین، کە ئەمڕۆکە قەبوول کراوە دەبێ بۆ مانای ھەوەڵ چی بکەین؟--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٠، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، ئەوەی کە دژ بە کار بھێنین یا نە باسێکە، ئەوەی کە ناوەکە بەم جۆرەی ئیستە بێت باسێکی تر. ئەگەر پڕپێستیشی نەبێت بە بڕوام لەم ناوەی ئیستە باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٣٤، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]