بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژی پۆل:شێوەزاری وتارەکانی ویکیپیدیا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی پۆل

[دەستکاری]

بەپێی ئێوە هەبوونی «شێوەزار» دروستە لەناو ناوی ئەم پۆلە؟ مەبەستی هەر «شێوەزار/دیالێکت»ـە، «شێواز» یان من هەڵە لێی تێگەشتووم؟ — ڕۆژ١٤:٢٦، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ڕۆژ سەربەست: خۆی مەبەستی د:شێواز ئەوەیە کە یەکێ بچێ بە ھەولێری بنووسێ، یەکێ بە خانەقینی، یەکێ بە ھەورامی، یەکێ بە سلێمانی و یەکێ بە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات. دەبێت زمانی فەرمی بەکاربێت کە لێی تێ بگەیت بۆ نموونە کە تۆ کتێبێک دەخوێنیتەوە، لێی تێ دەگەیت و ویکیپیدیاش دەبێت ئاوا بنووسرێت، بەڵام ھەڵبەت بەپێی بابەتەکەش دەگۆڕێت. بۆ مەسەلەی ئەوەی کە زمانە، زارە، شێوەزارە، بنشێوەزارە یان چییە ئەوەیان منیش بڕێک سەرم لێ تێک چووە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٢:٢٣، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: مەبەستم ئەوە نەبوو، مەبەستم ئەوە بوو کە لە ناوی پۆلەکە «شێوەزار» دانراوە، بەڵام لە ناوەڕۆکەکەی «شێواز». هۆکارەکەی چییە؟ — ڕۆژ١٣:٥٠، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ڕۆژ سەربەست: مەبەست ھەر لە نووسینەکەیە. ڕەنگە وشەکانی Tone و Style ئەم جیاوازییەیان دروست کردبێت. تاگی شێواز و پۆلەکانیشی ھەر بۆ ئەو مەبەستە دروست کراون کە لەسەرەوە ڕوونم کردەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٧:٥٦، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]