وتووێژی پۆل:سەرۆک کۆمارە ئیعدام کراوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەرگێڕان[دەستکاری]

کاکە بۆ executed لەسێدارەدراو ئەسڵەن دروست نیە. لەسێدارەدان دەبێتە hanging. ئەگەر بە executed بڵێین لەسێدارەدراو ئەوە دەبێ بە People executed by firing squad بڵێین لەسێدارەدروان بە گوللەباران؟! ئاخری لە سێدارە دراوە یان گوللەباران کراوە؟! یان دەنا بە People executed by hanging دەبێ بڵێن لەسێدارەدروان بە سێدارە؟ لە سێدارە دراوە ئیتر یانی چی بە سێدارە؟! دەبێ بۆ execute بەرامبەرێکی باش بدۆزینەوە و ئەگەر نیە ھەر بنووسین ئیعدام کراوان. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٥، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشە هەڤاڵ، چۆن پێت باشە وا دایبنێ.-- دیاکۆ ماد(با بدوێین) ‏١٩:٠٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا پێم وایە باشترە تۆزێک ڕاوەستین بزانین بیروڕای بەکارھێنەرانی تر چیە بەشکم ئەوان شتێکی باشتریان پێ شک بێت. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شەرتبێ زۆرم بیر لێ کردەوە، هیچم نەدۆزیەوە، ئینجا دەستیشم نەیدەگرت بنوشم ئیعدام، با ئەوانیش ڕادەربڕن، چیان بە دڵ بوو دەیگوازینەوە بۆ ئەو-- دیاکۆ ماد(با بدوێین) ‏١٩:٤٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]