وتووێژی پۆل:دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە عەرەبی العشرة المبشرون بالجنة بەمانای دە مژدەداران بە بەهەشت یان دە مژەدەداری بەهەشت نەوەک دە یاری بەھەشتی یان فارسیەکەی عشره مبشره بەوەی لە عەرەبی نزیکە وابزانم مانای دە مژدەدارەکە دێت , ئایە ناوی ئەم پۆل ناچێتە بازنەی ووشە داتاشی kushared (وتووێژ) ٠٧:٣٥, ٣١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)

کاک محەمەد گیان ئەمە داتاشینی پێ ناڵێن. بەمە دەڵێن وەرگێڕانی ئازاد کە جیاوازە لەگەڵ وەرگێڕانی وشەبەوشە. گرفتەکە لەوەیدایە جنابت وەرگێڕانی وشەبەوشەت مەبەستە بەڵام من ئازاد وەرمگێڕاوە دەنا منیش دەزانم العشرة المبشرون بالجنة دەبێتە چی: المُبَشَّرون: ناوی بەرکار (ثلاثی مزید بابی تفعیل): «مزگێنیدراوان»؛ العشرة المبشرون بالجنة: «دە مزگێنیدراوان بۆ بەھەشت». بەڵام من گوێم بە ڕستە عەرەبییەکەی نەداوە و لە کوردیشدا ھەر ئاوایە بۆ نموونە بە خلفاء راشدون دەڵێن «چوار یار» یاخۆ بە «أصحاب الكهف» دەڵێن «حەفت مێردە» کە چ پێوەندی بە عەربییەکەیەوە نەداوە بۆیە منیش ھەر بەم جۆرە وەرمگێرا بۆ سەر کوردی.--چالاکوتووێژ ٠٨:٢٠, ٣١ تەمموز ٢٠١٢ (UTC)