وتووێژی پۆل:بەکارھێنەرانی موسڵمان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەمە چ تاگێکە؟ ئەی ئێمە چین؟ بەکارهێنەری کافر؟ --هیوا (لێدوان) ‏٠٧:٤٧، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەنگە لەکۆمەڵگای کوردی موسڵمان ڕێژەیان زۆرینەبێت بەڵام لەئاستی جیهانیدا ڕوونە بەهەزاران بیرووڕا هەیە لەگەڵ ئەوەش کوردستان بەڕێژەیەکی کەمیش بێت فرە ئایینە، ئەم تاگەش لەسەر ئەو بنەمایە درووستکراوە کرتە بکە وە لەویکی ئینگلیزی لەبڕی یەک دانە سێ دانە داڕێژە (Template) بۆ بەکارهێنەرانی موسڵمان هەیە. وە ئەم تاگە بۆ جیاکردنەوەی بەکارهێنەرەکان نییە و تەنیا بەکارهێنەر پێی خۆشە ئایین و بیرووڕای خۆی دەربخات وە تاگی ئەوانەش هەیە دژی جگەرەکێشان و لەسێدارەدانن ئایە ئەوانەی کە ئەم تاگە بەکارناهێنن ئەوان لەگەڵ جگەرەکێشان و لەسێدارەدانن؟ بێگوومان بۆ هەموویان نەخێر > Kushared (لێدوان) ‏٠٩:٣٩، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەکارھێنەرمان لێرە ھەبوو کریستیان بوو. کێشە نییە ھەر کەس پێی خۆش بوو دەتوانێ بەکاری بھێنی و ھەر کەسیش پێی خوش نەبوو نا.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٨، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
داڕێژە جیایە و بۆ پەڕەی بەکارهێنەرە و سەرچاوم، پۆل شتێکی ترە. پۆل بۆ بەکارهێنەر نیە، پۆل بۆ زانیاریەکانی ناو ویکیە. وابزانم ئێوە باشتر ئەمە ئەزانن. من سورم لەسەر سڕینەوەی. ئێوەش ئازادن. دووبارە سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٢١:٢١، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @هیوا: سەیری نێوانویکییەکانی ئەم پۆلە بکە. خۆ ھەر ویکی ئێمە ئەم پۆلەی نییە. بەڵێ ئەرکی سەرەکی پۆل بۆ پۆلاندنی وتارەکانە بەڵام بۆ بەکارھێنەرانیش بەکارھاتووە و بەکاردێ. بۆ نموونە پۆلی en:Category:Wikipedians و ژێرپۆلەکانی ھەمووی بۆ بەکارھێنەرانن. یان دەنا سەیری ژێرپۆلەکانی ئەم پۆلە بکە en:Category:Wikipedians by religion نەک ھەر موسڵمانی تێدایە بگرە جوولەکە و کریستیان و یارسان و بەھایی و ... .--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٢، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە @Calak:، تەماشای بەستەرەکانم کرد. سەرتان نایەشێنم. سوپاس بۆ وەڵامەکانتان.--هیوا (لێدوان) ‏٢٠:٢٢، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]