وتووێژی پۆل:ئەکتەرانی کۆریای باشوور

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەزمانەکانی دیکە نموونەی ئینگلیزی Actor و actress هەن واتە ئەکتەر (نێر) و خانمەئەکتەر جیاکراونەتەوە ئایە بۆکوردی چی بکەین؟ چونکە پۆلەکانیش دەبێت نێوانویکییان هەبێت نەک تەنیا وتارەکان >Kushared (لێدوان) ‏١٣:٥٦، ١٠ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وایە کاک Kushared، منیش بیرم لەوە کردۆتەوە بەڵام لە شێوەزاری سۆرانی ئەکتەری نێر و مێ جیانەکراوەتەوە، با بەکارهێنەرەکانی تر لێدووانی خۆیان بنووسن، سپاس--(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏٠٧:٣٨، ١١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


نازانم بۆ ئێمه هەوڵ نادەین وشەیەکی کوردی درووست بکەین؟! که وتمان ئەکتەر بۆ نێر دەکرێ بۆ خانمانیش بڵێین ئەکترێس، بەڵام بۆچوونەکەی کاک Kushared یشم لا جوانه--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏٠٨:٠١، ١١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کوردیدا ناوی نێر و مێ بۆ ئەکتەر جیا نەکراوەتەوە. ئێمەیش نابێ دەست لەم حاڵەتە بدەین. بەڵام بۆ ئاسانکاری دەتوانین بڵێین: "پۆل:ئەکتەرە پیاوەکانی کۆریای باشوور/ ئەکتەرە ژنەکانی کۆریای باشوور". مادیوتووێژ (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١١:٠٦، ١١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ بۆچوونی کاک مادیم. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١١، ١١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانی هەمووتان جوانە، پێم وابێ وەکو کاک Kushared گوتی ببێتە ئەکتەر و خانمە ئەکتەر، منیش پێموایە ئاوا بێت باشترە، با ئەم پۆل بۆ ئەکتەرە پیاوەکان بێ و بۆ ئەکتەرە ئافرەتەکانیش بنووسرێت (پۆل:خانمە ئەکتەرانی کۆریای باشوور). --(کۆڤان زەکەریا) ,وتوو وێژ ‏١٣:٣٢، ١١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەکوردی سۆرانی جیانەکراوەتەوە وە ئێمەش بۆمان نییە زیادی بکەین بەڵام ئەوە لەویکیپیدیا و زمانەکانی دیکە لامان دەدات! تکایە خۆتان یەکلایی بکەنەوە ئەکتەر کێشەمان نییە بابۆ پیاوان وشەی پیاو دانەنێین وەک زمانەکانی دی بەڵام بۆ actress چی دابنێین؟ خانمەئەکتەر سووکترە گەر لەسەر ئەکتەرە ژنەکانیش ڕێکدەکەون کێشەمان نابێت گرنگ ئەوەیە کێشەکە چارەسەربێت >Kushared (لێدوان) ‏١٤:٠٥، ١١ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]