وتووێژی داڕێژە:یەزدانێتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چۆن بزانین کام لەمانە ڕاستن یان ڕاسترینن (زەردەشتێت = زەردەشتێتی = زەردەشتی).

بابەتەکە  suffix(-ism) : the act, practice, or process of doing something لە کوردیا نازانم بوونی هەیە؟

Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏١١:٤٩، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کوێی زمانی کوردیدا پاشگری ئێت بەکارھاتووە؟!--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٩، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند پاشگری (ێت) لای تۆ نامۆیە کاکە چالاک گیان، ئەوەندەش پاشگری (ێتی) بەدوای ووشەی (زەردەشت)دا لای من نامۆیە.Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏١٢:٣٠، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە وشەیەکی کوردی بھێنەوە بە ئێت کۆتایی ھاتبێت.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٣، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوەی ڕاستبێ خۆم ئامادەنەکردبوو بۆ نمونەبازی کە ئەم وتووێژەم دەستپێکرد. ئێستاش نموونەم لە بیردا نیە وە ناشزانم کە نموونە هەیە لەسەری یا نا، ئەگەر دەستمکەوت ئاگادارت دەکەمەوە. وتووێژەکەم وەک پرسیارێ دەستپێکرد بۆ ئەوەی بزانم کامیان ڕاستە نەک بۆ ئەوەی بزانم کە خۆم ڕاستم یا نا. بەڕێزتان لەو بڕوایەدان کە (ێتی = ism). وە زۆرجاریش (یزم = ism)م بینیوە لە هەندێ کتێبدا بەکارهاتووە. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئینسانێت، مەسیحێت، ماسۆنێت Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC) چالاک[وەڵامدانەوە]

ئەمە یەکەم جارە دەیانبیسم. پاشان ئەمانە کوردی نین. ئینسان و مەسیح عەرەبیە و ماسۆنیش ئینگلیزی. من کوردایەتی و برایەتی و چۆنیەتی و یەکیەتی و دوژمنایەتی و دۆستایەتی و ... بیستووە بەڵام نەمبیستووە کورد بڵێ چۆنێت و یەکێت و دوژمنێت و دۆستێت.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٧، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چالاک ئەم ووشانەی کە تۆ هێناوتن مانایان جیاوازە لە ڕیزبەندیەکی تردان بە بەراورد بە ووشەکانی من، من بەدوای پاشگری (ism)دا دەگەڕێم لە کوردیا و ئەو ووشانەی تۆ ئەوەنەی بزانم لە زمانی ئینلیزیا پاشگری (ism)یان ناچێتەسەر. وە (مەسیحێت) و (ماسۆنێت) زۆر ئاسایی لە کوردیدا بەکاردێ وەک ووشەی کوردی ئەتوانی بڵێی کوردین، ووشەی (الانسانیه‌) ڕاستە عەرەبیە بەڵام بەکارهێنانی ووشەکە لەناو کورددا فۆرمێکی کوردی یاوە بە ووشەکە کە (ئینسانێت)ە. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٢٢:٣٥، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

براکەم چا بوو بۆخۆت وتت مەبەستت زمانی عەرەبیە و کورد نییە. پاشگری یەت لە زمانی عەرەبیدا ھەر ئەو کارە دەکا کە لە زمانی کوردیدا پاشگری یەتی و ئێتی و ئایەتی و ... دەکا. ئەگەر جنابت حەز لە پاشگرە کوردیەکان ناکەی و پێت وایە یەت باشترە ئەوە دەبێ ئەمەش بزانی یەت بۆ وشەی کوردی نابێ و تەنیا بۆ وشەی عەرەبی دەبێ. ئینسان و مەسیح عەرەبیە و ئینسانیەت و مەسیحیەتیش ھەروا. ئەمانە دروستن بەڵام نەک بۆ وشەی کوردی ئیتر (وەک یەزدان و زەردەشت و ...)--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٦، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتووێژەکەمان ئامانجەکەی وونکرد و بەڕێزیشتان بڕوایەکی زۆرتان بە وەڵامەکەی خۆتانە. لە کۆتاییدا بڕیار بەدەست بەڕێزتانە، تەنها شت لەسەر من مابێت بیڵێم ئەوەیە کە هیوادارم وەڵامەکەی بەڕێزتان ڕاستبێت. Ku&Kurdistan (لێدوان) ‏٢٣:٣٠، ٧ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]