وتووێژی داڕێژە:ڕاپرسی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕا لە کوردیدا یانی opinion. راپرسی دەبێتە en:Opinion poll کە زۆر جار بە کورتی ھەر دەڵێن poll. بەڵام بەداخەوە ئێمە شتەکان لەگەڵ یەک تێکەڵ دەکەین. بە Referendum دەڵێن گشتپرسی یان کۆپرسی. زۆر جار پێش گشتپرسی لە خەڵک راپرسی دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئاکامی گشتپرسییەکە پێشبینی بکەن. ئەمانە دو شتی جیاوازن.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٩، ٣١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گشتپرسی یان کۆپرسی یان ڕاپرسی ... ڕاپرسی وشەی باوى کۆمەڵگە لەباشوور، گشتپرسی من لەچوونەدەرەوەی بەریتانیا لە پەکێتیی ئەورووپا زیاتر بیستم.. بەڵام کامیان دروستە نازانم... تەنھا ئەوە دەزانم کە لەھەرێم کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەیە، لەسەر ئەو بنەمایە ناوم ناوە... --«محمد طەلێدوان ‏٠٨:٢٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا Referendum بوو ھەر بۆیە پێیان دەوت گشتپرسی. ئەمەتا وتارەکەی United Kingdom European Union membership referendum, 2016. بەکورتی دەیانوت Brexit referendum. بەدروستی بۆ referendum گشتپرسی دانراوە.
راپڕسی لە «کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی»دا ھەر وەک وتم بەرامبەر بە Pollە. سەیری پەڕەی en:Poll بکە دەتباتەوە سەر voting، election یان Opinion poll. لیڕەشدا ئاشکرایە مەبەست لە ڕاپرسی ھەر ھەڵبژاردن و دەنگدانە. ناوەکەش لە ڕاستیدا وەرگێڕانی ئەمەیە en:Independent High Electoral Commission و زۆر جاریش دەڵێن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]