وتووێژی داڕێژە:مۆڵەتنامەی گنو بۆ بەڵگە ئازادەکان-خۆ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەڕگێران بۆ کوردی[دەستکاری]

«داتاشینی وشەی تازە بۆ زمانێک، بەتایبەتی لەم زەمانەدا کە ھەموو ڕۆژێ شتی تازە دێتە گۆڕێ، کارێکی خراپ نییە ھیچ، بەڵکوو پێویستیشە، بەڵام بەمرجێ دەگەڵ دەستووری زمانی کوردی بگونجێ… بۆ نموونە باسی دەکەم لە زمانی عەڕەبیدا زاراوەی (القیام بـ… و قام بە و …) ھەیە کە دەگەڵ زمانی عەڕەبی ئێستا گونجاوە، نازانم کەنگێ ئەم زاراوەیە کراوە بە کوردی و بۆتە (پێ ھەڵسان و پێی ھەڵسا و …)… بەڵێ کەس نەبووە بڵێ (ھەڵستان)ی کوردی، ئەگەر مانایەکی (القیام)ی عەڕەبی بێ یا یەکێک لە ماناکانی (القیام)ی عەڕەبی بێ، قەت ئەوە ناگەیێنێ ھەموو لقوپۆپی یەکێکیان بۆ ئەوی تریان دەست دەدا، بە تایبەتی ئەگەر زاراوەش بێ.» (زەبیحی)

بۆیە کاک بەرھەم گیان من ئەم قاڵبەی دروستت کردبوو، گۆڕیم. ھەموومان دەبێ وشیار بین کوردی بە پێی ڕێزمانی زمانێکی تر نەنووسین. تکایە ئەگەر دژایەتییەکت نییە وەکوو خۆی لێبکەوە. بژی.--:)CalakLédwan ٢٠:٣٣, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

من هیچ دژایەتییەکم نییە بەڵام تۆ دەقی ئەم قاڵبەت ئەوەندە درێژ کردبۆوە کە کەس تاقەتی ئەوەی نەمێنێ بیخوێنێتەوە. ئەم قاڵبە زۆر گرنگە کورت وپوخت بێت. لەگەڵ ڕێز --barham ٢٠:٤٢, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

جا دەلێی بڵێم چی کاک بەرھەم گیان خۆ ئینگلیزییەکەشی ھەر ئاوایە.--:)CalakLédwan ٢٠:٤٤, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

گوێی مەدەرێ کاک چالاک گیان ئەگەر بتوانی یارمەتیم دەی لە کورتکردنەوەی ناوەڕۆکی قاڵبەکە بە شێوەیەکی زانستی زۆر سوپاست ئەکەم( ئەمەوێ تەنها دوو ڕستە بێت)..--barham ٢٠:٤٧, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

جارێ وەکوو خۆیم لێکردەوە چونکوو ھەڵەیەکی زۆر گەورەی تێدا بوو، دوایەش ئەگەر توانیمان چاکسازی دەکەین.--:)CalakLédwan ٠١:٥٠, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کاک بەرھەم وشەی work بە زمانی کوردی دەبێتە کار بەڵام یەکێک لە ماناکانی work بەرھەم یا بەرھەمی ھونەرییە. بەڵام وەکی خۆتان دەزانن وشەی کار لە زمانی کوردیدا قەد بە مانای بەرھەم نەھاتووە و دیسان تووشی ھەڵەیەک بوونە کە لە سەرێدا باسم کردبوو. ھەر وا بێتەوە رستەی جگەم ھێنا پێشێ چونکوو زۆرتر لە ئینگلیزی دەچوو ھەتا وەکوو کوردی. بە بڕوای من دەقەکە ئێستا زۆر ڕەوانتر دەخوێندرێتەوە و زۆر جوانتر مەبەست دەگەیێنێ. جا بڕوای ئێوە چ بێت؟--:)چالاکلێدوان ٢١:٥١, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

«من، بەرهەمهێنەری ئەم بەرهەمە،»، دووجار بەکارھاتنی وشەی «بەرھەمــ» لەم ڕستەدا زۆر جوان نییە. ئەمە چۆن: «من خاوەنی ئەم بەرھەمە»، یا پێشنیاری باشتر؟
ھەق بە ئێوەیە جا نازانم پێشنیاری باشتر ھەیە یا نا؟-:)چالاکلێدوان ٢٣:١١, ٨ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

خاوەنی ئەم بەرهەمەشتێکی نابەجێیە و وابزانم لە هیچ ویکیپیایەکدا بەکارنەهاتووە تاکو لێرە بەکاری بێنین.من پێم وایە بەرهەمهێنەری ئەم کارەپێویستیی بە گۆڕانکردن نەبووچونکە هیچ هەڵەی تیادا نییە. بۆ نموونە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردی ئەڵێن (کارەکانی فڵان کەست پێ چۆنە؟) یان (کارە هونەرییەکان) ئیتر ئەمە کوێی هەڵەیە؟؟لەگەڵ ڕێز .--barham ١٤:٠٥, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

وشەی کار تاکە یەک مانای ھەیە و ئەویش کارە! ئەوەی لە سەرەوە باستان کرد مانای ناڕاستەقینەی (مَجازی) ئەم وشەیەیە. بۆ وێنە ئێمە دەڵێین «سەرم تاشی» کە چی مەبەستمان ئەوەیە «مووی سەرم تاشی» خۆ ئەوە نابێتە بەڵگە بۆ ئەوەی کە بڵێین یەکێک لە ماناکانی «سەر»، «موو»یە.
لە جیاتی وشەی «بەرھەمھێنەر»ـیش من وشەی «بەدیھێنەر» پێشنیار دەکەم ئەگەر چی پێشتریش ھەر ئەوەم نووسی بوو بەڵام گۆڕییان.--:)چالاکلێدوان ١٩:١٥, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)