وتووێژی داڕێژە:زانیاریدانی نیشتنگە/خۆڵەپەتانێ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناو پارامەتر[دەستکاری]

سڵاو @MFTG: چەند ڕۆژێکە خەریکم کار لەسەر نوێکردنەوەی پارامەترەکان دەکەم، بەڵام لە پارامەتری |seat_type= گیرم کرد کە چی ناوێکی بۆ دانێم. وا بزانم لە شوێنێ جۆری کورسیم بەرچاو کەوتبوو، بەڵام ئەوە بە مانای کورسی نایەت. پێم وایە زیاتر بە مانای بینا و شوێن یان جۆری دەسەڵات دێت. دەتوانی دڵنیام بکەیتەوە؟ بۆ زیاتر زانیاری، لە en:Template:Infobox settlement بۆ Seat of government بگەڕێ. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠١، ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک ئارام، برام بە مانای کورسی ھەڵبژاردن دێت وەک(ژمارەی کورسی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا) یان (کورسی پەرلەمان) بۆ نموونە لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان خاوەنی ٢٥ کورسییە، بەڵام بۆ ئەنجوومەنی پارێزگا ٣٣ کورسییە، seat_type واتا جۆرەکەی ئەنووسی کورسی پەرلەمان لە seatدا ژمارەی کورسییەکە ھیوادارم لێی تێبگەیت. MFTG (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: زۆر سپاس بۆ وەڵامدانەوەت! بەس دڵنیایت لە وەڵامەکەت؟ حەز دەکەی سەیرێکی en:Seat of government بکە تا نەکەوینە ھەڵەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٥، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک ئارام سەد لە سەد دڵنیا نیم بەس تۆ سەیری وتاری ئەمستەردام بکە en:Amsterdam لە شێوازی بەکارھێنانی ئەوکات بۆت ڕوونتر دەبێتەوە.
کاک ئارام پێشنیارێکم ھەیە ئەگەر بتوانن وەکو ویکی فارسی زانیاریدانی نشینگە جیا بکەنەوە بەپێی شوێنەکان وەک(وڵات، پارێزگا، قەزا(شارستان)، ناحیە(ناوچە)) وەھەروەھا (شار، شارۆچکە، گوند، شارەدێ) لە ویکی فارسیدا ھەر تایتڵە ڕەنگێکە.سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@MFTG: باشە لەسەر قسەی ئێوە دەیکەمە «جۆری_کورسی». بۆ پێشنیارەکەشت، نەوەڵا ئەوە ناکرێ و ئەسڵەن ویکیپیدیای فارسیش ھەڵەیان کردووە کە چوونە یەک دنیا داڕێژەی جیایان بۆ ئەو ناوچانە دروست کردووە و بگرە بەپێی وڵاتیش جیایان کردوونەتەوە. ئەوەتا ئەم ساڵ خۆیان لەسەر پەڕەی داڕێژەکان نووسیویانە کە ھیچی تر ئەم داڕێژە بەکارمەھێنە و بایان داوەتەوە بۆ ئەو داڕێژەیەی کە ئێستا ئێمە خەریکین کاری لەسەر دەکەین. بڕوانە نموونەیەک، الگو:جعبه اطلاعات شهرستان ایران. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٤، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش هاوڕێ بەهیوای سەرکەوتن. MFTG (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]