وتووێژی داڕێژە:خانەنشین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕێزمان[دەستکاری]

سڵاو کاک @Calak: سەرەتا من و بەکارھێنەرانی تریش چەندین جار بۆ وشەی ڕەسەن و گیروگرفتەکانی زمانەکەمان (لە پاڵ کاک ئازا، کاک پیرەھەڵۆکان و کاک سەرچیا دا) بانگی ئێوەمان کردووە. ھەڵبەت من لەو ئاستەدا نیم و نەمگەرەکە مشتومڕت لەگەڵ بکەم، بەڵام من ئاوا تێگەیشتوومە کە تەنیا «خانەنشینبوو» مانای تەواو دەپێکێت چوون ئاماژەیە بۆ خودی کەسەکە (جا خۆی خانەنشین بووبێت یان کەسێکی تر کردبێتی)، بەڵام «خانەنشین بوو.» ڕستەیە و ڕابردووە. لە ویکیی ئینگلیزییش Retired نووسراوە هەروەکوو مردوو نەک مردبوو. نازانم مەبەستەکەم جوان ڕوونکردەوە یان نا بەھەرحاڵ، سوپاسی گرینگیپێدانەکەت ئەکەم لەگەڵ خۆشەویستیم بۆت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. نا جوان تێ ناگەم. خودی کەسەکە دەبێتە خانەنشین. من دوای سی ساڵیان خانەنشین بووم. بیست ساڵم کار کرد بەڵام بەزۆر خانەنشینیان کردم. خانەنشینی دەردێکی گەورەیە. نا کار ناکەم خانەنیشنم. دەی لە کامەیاندا مانا لێڵە و دەبێ بڵێی خانەنشینبوو؟ ئەوەی کە لە ئینگیزیدا ئەمە پاشگری -ed گرتووە ئێوەی خەڵەتەناندووە کە لە کوردیشدا دەبێ شتێکی وا ھەبە. کە چی پێشتریش وتبووم رێزمانی کوردی و ئینگلیزی جیاوازە. ئەگەر بە ئینگلیزی دەڵێن killer کوردییەکەی دەبێتە مرۆڤکوژ نەک مرۆڤکوژەر! مروڤکوژ خۆی بەتەنیا یانی killer و خانەنشین-یش بە تەنیا Retired.
جا خانەنشین وشەیەکی نوێیە بەڵام دروست وەک کرێنشین وایە. قەت نەمبیستووە بڵێن کرێنشینبوو! نەوەڵڵا ماڵی خۆمان نییە کرێنشینم. دە ساڵە ھەر کرێنشینم. ئامان لە کرێنشینی.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٢٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆرباشە کاک @Calak:، کێشەم نییە. بەڵام تکایە ناوەڕۆکی داڕێژەکەش چاک بکە کە بە گەورەیی نووسراوە خانەنشینبوو. خۆم نازانم خانەنیشن یان خانەنشین بوو دانێم. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥١، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]