نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلا (ن.ڤ.ء) نەخۆشیەکی کوشندەیەو بە جاروبار بەرپا دەبێت کە بە زۆرینەی لە کیشوەری ئەفریقاروودەدات،(ن.ڤ.ء) زیاتر کاریگەری لە مرۆڤ و مەیمون دەکات،هۆکاری تووشبونی دەگەرێتەوە بۆ هەوکردنی کۆمەڵێ ڤایرۆسکە دەگەرێنەوە بۆ خێزانی ڤایرۆسی ئیبۆلا وەکو:

  • ڤایرۆسی ئیبۆلا
  • ڤایرۆسی سودان
  • ڤایرۆسی تای فۆرێست
  • ڤایرۆسی بوندیبوگیۆ
  • ڤایرۆسی رێستۆن
  • ڤایرۆسی بۆمبالی

لەمانە تەنیا ٤ دانەیان مرۆڤی تووشدەکات(ئیبۆلا،سودان،تای فۆرێست،بوندیبوگیۆ).ڤایرۆسی رێستۆنیش ناسراون بەوەی کەتووشی گیانداران دەکەن نەوەک مرۆڤ.وە ڤایرۆسی بۆمبالی تاکو ئێستا دیار نیە کە تووشی بەشەر دەکات یاخودگیانداران.ڤایرۆسی ئیبۆلا بۆ یەکەم جار دۆزراوەتەوە لە روباری ئیبۆلا کە ئێستا بووەتە شوێنی دیموکراتی کۆماری کۆنگۆ،لەمکاتەوە ئەم ڤایرۆسە بووەتە هۆکاری هەوکردنی مرۆڤ،زانایان هێشتا نازانن بنەڕەتی ئیبۆلا لە کوێوە هاتووە،بەڵام وا باوەڕدەکەن کە لە شەمشەمەکوێر و مەیمون هاتبێت

گواستنەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا[دەستکاری]

زانایان وا بیر دەکەنەوە کە مرۆڤ سەرەتا تووشدەبن لە رێگای پەیوەندی بە ئاژەڵێکی تووشبوو وەکو شەمشەمەکوێر ومەیمون،پاشان ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگوازرێتەوە،بە شێوەیەکی شاراوە خەڵکێکی زۆر تووشدەکات. ڤایرۆسەکە لە رێگەی پەیوەندی راستەوخۆ دەگوازرێتەوە(وەکو بەناو تێکچووی پێست یان چڵمی پەەردە لە چاو،لووت،یان دەم) لەگەڵ؛

  • ـ خوێن یاخود ئاوی جەستە (میز،تف،پیسایی،رشانەوە،شیری مەمک،لەگەڵ تۆ) ی مرۆڤێک کە نەخۆشە بە ڤایرۆسی ئیبۆلا یانپێی مردبێت.
  • ـ شمەک(وەکو جل،دەرزی،لەگەڵ ئامرازی پزیشکی)کە پیس بوونە بە ئاوی جەستەی مرۆڤێک کە نەخۆشە بە ڤایرۆسی ئیبۆلایان پێی مردبێت.
  • ـ شەمشەمەکوێری تووشبوو یان مەیمون.
  • تۆی نێرێک کە چارەسەر بووە لە ن.ڤ.ء(لە رێگەی زار،ئەندامی مێیینە،کۆمی جنسی).ڤایرۆسەکە دەتوانێت لە هەندێک ئاویجەستە (لەوانەش تۆ ی نێر) ی نەخۆشێک بمینێت،تەنانەت ئەگەر هیچ نیشانەکانی نەخۆشیەکەی نەمینێت.بەلگە نیە کەڤایرۆسی ئیبۆلا دەتانرێت بگوازرێتەوە لە رێگەی ئەندامی مێینە تەنانەت ئەگەر تووشیش بووبێت.

کاتێک کەسێک تووشی ئیبۆلا دەبێت،یەکسەر نیشانەی نەخۆشیەکە درووست ناکەن.لەم ماوەیە لە نێوان کەوتنەبەر بەنەخۆشیێک و هەبوونی نیشانەکانی نەخۆشی ئیبۆلا پێی دەوترێت ماوەی کڕکەوتن.وە وە کەسێک دەتوانێت ڤایرۆسی ئیبۆلابگوازێتەوە تەنیا ئەگەر نیشانەی نەخۆشی ئیبۆلای لێ دەرکەوت.لەگەل ئەمەش ڤایرۆسی ئیبۆلا ناگوازرێتەوە لە رێگەیخواردن،ئەگەر چیش لە هەندێک شوێن بە گۆشتی ئاژەڵان دەگوازرێتەوە چونکە جوان مامەڵەی پێ ناکرێت.هیچ بەلگەیەک نیەکە پێشکە یان هەر مێرووەک دەتوانیت بیگوازێتەوە.

چۆن ڤایرۆسی ئیبۆلا لە مرۆڤێک دەستنیشان دەکەیت؟[دەستکاری]

دەستنیشان کردنی ڤایرۆسی ئیبۆلا (ن.ڤ.ء) بە کەرتی لە دوای هەوکردن دەکرێت زەحمەت بێت.نیشانە زووەکانی (ن.ڤ.ء) وەکو یا،سەرئێشە و بێهێزی دیاریکراو نیە بۆ هەوکەدنی ڤایرۆسی ئیبۆلا زۆر جار لە نەخۆش دەبینرێت کە تووشبوانینەخۆشێکی ترن وەکو مەلاریاو تیفۆ تا.بۆ دیاری کردنی (ن.ڤ.ء) دەبێت کۆمەڵێ نیشانەی پێشنیارانەی (ن.ڤ.ء) گونجاوهەبێت وە کەتنە بەرێک بۆ (ن.ڤ.ء) لە نێو ٢١ رۆژ لە پێش دەستپێکردنی نیشانەکان روویدابێت.

ئەگەر کەسێک نیشانەکانی (ن.ڤ.ء) پیشانبدات و کەوتنە بەرێک روویدابێت، ئەوا دەبێ دووربخرێتەوە لە خەڵکانی دیکە ودەسەڵاتدارانی تەندروستی کۆمەل ئاگادار بکرێتەوە. نموونەی خوێنی نەخۆشەکە کۆبکرێتەوەو بخرێتە ژێر تاقیکردنەوە بۆئەکید کردنەوەی هەوکردن.ڤایرۆسی ئیبۆلا دەکرێ دەستیشان بکرێت لە ناو خوێن لە پاش دەرکەوتنی نیشانەکان.دەکرێ ٣رۆژی بخەیەنێت دوای دەرچوونی نیشانەکان بۆ دەستنیشان کردنی ڤایرۆسەکە.

زنجیرە کاردانەوەی پۆلیمەرەیس (ز.ک.پ) یەک لەو رێگە باوانەیە کە بەکار دێت بۆ دەستنیشان کردن چونکە توانای هەیەڤایرۆسی ئیبۆلای لە خوارووی ئاست دەستنیشان بکات.رێگاکانی (ز.ک.پ) دەتوانێت بوونی تەنۆچکە یان پارچەی ڤایرۆسەکەدەستنیشان بکات لە کەمێ خوێنێک.بەڵام توانای دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە زیاد دەکات لەگەل زیاد بوونی ژمارەیڤایرۆسەک لە هەوکردنێک.کاتێک ژمارەی ڤایرۆسەکە زۆر کەم دەبێتەوە رێگاکانی (ز.ک.ب) سوودیان نامینێت،رێگای تر بەپێیدەستنیشانکردنی دژەتەن،دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بۆ ئەکید کردنەوەی بەرکەوتەی نەخۆشێک بۆ ئیبۆلاو تووشبوونی.

لە تاقیکردنەوەی تاقیگە ئەگەر پۆزەتیڤ دەربچێت ئەوا هەوکردنی ئیبۆلا ئەکید کراوە.تەندروستی کۆمەڵی دەسەڵات کۆمەلێپشکنینه لەسەر دەکات،لەوانە دەستنیشانکردنی و ئاگادار بوون لە هەر جێگەیەک کە خەلک ئەگەری هەیە لێی تووشببێت.

چاک بوونەوە لە ڤایرۆسی ئیبۆلا[دەستکاری]

نیشانەکانی ڤایرۆسی ئیبۆلا (ن.ڤ.ء) دەبێ لەگەڵ دەرکەوتنیان چارەسەر بکرێن،ئەگەر زوو بەکار بهێنرێ ئەوا دەستتێوەردانەبنەرەتیەکان دەتوانن بە رادەیەکی زۆر ئەگەری رزگاربوون زیاد بکەن ئەمانەش وەکو:

  • ـ دابینکردنی شلە و ئەلیکترۆلایتەکان (خوێ ی جەستە) لە رێگەی خستنەئاو بۆ ناو خوێنهێنەر.
  • ـ دابینکردنی چارەسەری ئۆکسجین بۆ ڕاگرتنی ڕێژەی ئۆکسجین.
  • ـ بەکار هێنانی دەرمان بۆ یارمەتی دانی فشار یاخود زەختی خوێن،کەمکردنەوەی ڕشانەوەو زگ چوو،کۆنتڕۆل کردنه ئێش وتا.
  • ـ چارەسەرکردنی هەر هەوکردنێکی تر ئەگەر ڕوویاندا.

دەرمانە دژە ڤایرۆسەکان

تاکو ئێستا هیچ دەرمانێکی دژە ڤایرۆس نیە کا ڕێگەپێدراو بێت لەلایەن بەڕێوەبەرایتی خواردن و دەرمانی ئەمریکی (FDA) لەساڵی ٢٠١٨ لە بەەرپابوونی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ، چوار چارەسەر لە دەستدا بوو بۆ چارەسکردنی نەخۆشانیئیبۆلا.ئەو دووەش پێیان دەگوترا (REGN-EB3) لەگەڵ mAb114،کە وایان کرد رێژەی رزگاربوون زیاد بێت. ئەو دوو دەرمانەدژە ڤایرۆسانانە ئێستاش بەکار دێن بۆ ئەوانەی تووشی ئیبۆلا بوونە.دەرمانیش ئێستا درووست دەکرێت بۆ چارەسەرکردنیئیبۆلا بە ڕێگە گرتن لە ڤایرۆسەکە بۆ ئەوەی زیاد نەبێت

خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی ئیبۆلا[دەستکاری]

لە ئەمریکا نەخۆشی ئیبۆلا زۆر دەگمەنە کە جارێک بڵاوبوەەوە لە رێگەی خەڵکان کە لە دەرەوی وڵات هاتن.(ن.ف.ء) بە زۆری لەنیمچە بیابانەکانی ئەفریقا بڵاو دەبتەوە.لەم ناوچانە وا باوەرکراوە کا ڤایەۆسی ئیبۆلا بە هێواشی لە ناو ئاژەلانبڵاودەبتەوە.وە بە تێپەربوونی کات مرۆڤەکانیش تووش دەبن (ئەوانەی کە دەکەونە بەرکەوتن بە ئاژەڵە تووشبووەکان) کە ئەمەشدەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ناو خەڵکی.کاتێک دەچیە ئەو شوینانە یاخود لەو شوێنانە دەژیت کە ڤایرۆسی ئیبۆلای لێیە ئەواکۆمەڵێ رێگا هەیە بۆ خۆ پاراستن:

  • ـ دوورکەوتنەوە لە دەستکاری کردنی خوێن و ئاوی جەستە( وەکو میز،پیسایی،تف،شیری مەمک،،ئاوی ئەندامی زێ)ی ئەوکەسانەی کە نەخۆشن
  • ـ دوورکەوتنەوە لە تۆ ی نێرێک کە بەم زووانە لە (ن.ڤ.ء)،تاکو لە تاقیگە ئەکید دەکرێ کە هیچ پاشماوەی ڤایرۆسەکە نەماوە.
  • -دوورکەوتنەوە لە کەلوپەل کە نەفەرە تووشبووەکە دەستکاری کردووە
  • ـ دوورکەوتنەوە لە تەرمێک کە بە ئیبۆلا مردووە وە نەچوون بۆ تازیەکەی
  • ـ دوورکەوتنەوە لە شەمشەمەکوێرو مەیمون
  • ـ دوورکەوتنەوە لە گۆشتی خاو کە سەرچاوەکەی نەزانراوە

پاشان ئەگەر لە شوێنێک کە ڤایرۆسی ئیبۆلای لێبوو گەڕایەوە، بۆ ٢١ ڕۆژ چاودێری تەندروستیت بکەو بڕۆ بۆ نەخۆشخانەئەگەر هەر نیشانەیەکت لێ دەرچوو.

ڤاکسینی ئیبۆلا[دەستکاری]

بەڕێوەبەرایەتی خواردن و دەرمان (FDA) ڤاکسینی ئیبۆلای پەسەند کرد کە ئەویش ناوی (rVSV-ZEBOV)ە  

لە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ بوو ئەویش تاکە ژەم بوو دەیپاراستی بەرامبەر ڤایرۆسی ئیبۆلا.ئەمەش یەکەم ڤاکسینی ئیبۆلابوو کا (FDA) پەسەندی بکات

پشکنینێکی تر دەربارەی ڤاکسینێک کرا وە بڵاو بۆوە لە ژێر پڕۆتۆکۆلی بشکنین لە ٢٠١٩ بۆ دژایەتی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لە دیموکڕاتی کۆماری كۆنگۆ.ئەم ڤاکسینەش لە دوو بەش پێکهاتووە (Ad26.ZEBOV لەگەڵ MVA-BN-Filo) وە پێویستبە دوو ژەم دەکات کە ژەمی یەکەم لێدرا دەبێت ژەمی دووەم کە بەهێزکەرە پاش ٥٦ رۆژی دیکە لێبدرێت. ژەمی دوەەم بۆپاراستن بەرامبەر بە ئیبولا درووستکراوە.


سەرچاوە[دەستکاری]

https://www.cdc.gov/vhf/ebola/index.html