نەخۆشیی زگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشیی زگی یان نەخۆشیی سلیاک (بە ئینگلیزی: Celiac disease) جۆرێکە لە نەخۆشیی بەرھەمی کاردانەوەی کۆئەندامی بەرگری کە دەزگای بەرگریی لەش ھێرش دەکاتەوە سەر خانەکانی لەش، بەھۆی پڕۆتینێک کە بەرگری لەش بە بێگانە دەیناسێنی کە لە گەنم و جۆ و ھەرزندا ھەیە بە ناوی گلووتن کە دەبێتە ھۆی تێکچوونی ناوپۆشی ڕیخۆڵە. ڕیخۆڵەکان دەپوکێنەوە و کورت دەبنەوە و ساف دەبن. ئەم نەخۆشییە زیاتر و بەتایبەت لە منداڵی شەش مانگ بەرەو سەرەوە دەست پێدەکات. ھەندێک جاریش مرۆڤی گەورە تووشی دەبێت لە تەمەنێکی مام ناوەندەوە.

نیشانەکان[دەستکاری]

  1. سکچوون و ھەڵئاوسانی سک
  2. کەمبوونی ماددەی ئاسن
  3. داخورانی ئێسکەکان
  4. شکانی بێ ھۆکاری ئیسکەکان
  5. کەمبوونی کالیسیۆم و ڤیتامینەکان
  6. لاوازی و ھیلاک بوونی بەردەوام
  7. تێکچوونی سووڕی مانگانەی خانمان
  8. خەمۆکی

دەستنیشانکردن[دەستکاری]

  • پشکنینی خوێن بۆ دیاری کردنی دژە تەنی گلووتین، ھەندێ جار بە زۆری لە منداڵی ژیر تەمەن ٢ ساڵ ئەم پشکنینە نەخۆشییەکە دەست نیشان ناکات.
  • نازووری ڕیخۆڵە کە زۆربەی جار بەم نازوورە نەخۆشییە دەست نیشان دەکرێت.

چارەسەر[دەستکاری]

  1. ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکی بەرگری لەشە و ھەروەھا بۆماوەیییە بۆیە ھیچ چارەسەرێکی نییە، تەنیا چارەسەر خۆپاراستنە لەو خواردنانەی کە پڕۆتینی گلووتنی تێدایە. وەک گەنم و جۆ و ھەرزن.
  2. وەرگرتنی ڤیتامینەکان، بەزۆری ڤیتامین (E, B١٢, D, B٩,) لەگەڵ کالیسیۆم و ماددەی ئاسن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Coeliac disease»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢١.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]