نەخۆشخانەی گشتیی گوڵان لە ئاکرێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەلاری نەخۆشخانەی گشتیی گوڵان لە ئاکرێ

نەخۆشخانەی گشتیی گوڵان لە ئاکرێ نەخۆشخانەیەکی حکومییە و لە ١ی ئایاری ٢٠٠٩ لە ئاکرێ،[١][٢] باشووری کوردستان دەستی بە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی کرد. ڕووبەری نەخۆشخانەکە نزیکەی ١٧٠٠٠م دووجایە، لە تەلارێکی چوار نهۆمی و ١٠٤ جێگەی نووستن پکدێت.[١]

خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکە[دەستکاری]

نەخۆشخانەی گوڵان لەم بەشانە پێکدێت[٣]

  • بەشی نەشتەرگەری دڵ
  • بەشی پزیشکی منداڵان
  • بەشی ئۆپەراسیۆنەکان
  • بەشی دل و ھەناو
  • بەشی فریاکەوتن
  • نەشتەرگەری لەناکاو
  • بەشی ڕاوێژکاری
  • بەشی چاودێریکردن
  • بەشی تیشکناسی
  • تاقیگە
  • دەرمانسازی
  • بەشی دیالیزی پارچە کردنی بەردی گورچیلە
  • یەکەی فیزیۆتێراپی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا نه‌خوشخانه‌ گولان ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی دهۆک، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هێنراوە.
  2. ^ دوو تووشبووی کۆرۆنا لە دهۆک گیانیان لەدەستدا، ماڵپەری سپیدمیدیا، ٢ی ئابی ٢٠٢٠.
  3. ^ نه‌خوشخانه‌ گولان ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی تەندرووستی دهۆک-زمانی ئینگلیزی، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هێنراوە.