نەخلیسکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە جوڵەی شلیدا، حاڵەتی لێک نەخشان یاخود نەخلیسکان بۆ شلەی لینج، وا دادەنرێ کەلە سنوری ڕەقیدا، تێکڕای خێرایی شلەکە دەبێتە سفر کە ئەمەش پەیوەستە بە سنورەکەوە.

تێکڕای خێرایی یاخود تاودانی شلەکە بەگشتی لەسنوری نێوان ڕەقی-شلیدا یەکسانە بەوەی دەکەوێتە سنوری ڕەقیەوە.[١] لەگەڵ ئەوەشدا، بەبیرکردنەوە لەدوورترین گەردی شلەکە کە دەلکێ و جێگیردەبێ بەو ڕوەی کە شلەکەی پێدا دەڕوا، لەبەرئەوەی کە گیراوەکە بەو شوێنانەدا دەڕوا کەبۆی دانراوە، ئەمەش نمونەیە بۆ باری سنوری دایریچلێت.

پاساوی فیزیایی[دەستکاری]

تەنولکە بچوکەکان کە لە ڕووکاری سەرەوەی شلەکەوە نزیکن، ناجوڵێن بەدرێژایی ڕۆیشتنی شلەکە، کاتێک نووسان بە ڕووکاری سەرەوە بەھێزترە لە پێکەوەنوسانی تەنۆلکەکان لە نێوان خۆیاندا. لەنێوانەڕوی نێوان شلی-ڕەقی دا، ھێزی ڕاکێشان لەنێوان تەنۆلکەکانی تەنی ڕەقی و تەنۆلکەکانی تەنی شلی گەورەترە لەو ھێزەی لەنێوان تەنۆلکەکانی شلە خۆیدا ھەیە. ئەم ھێزە ھاوسەنگی ناھێڵێ لەبەشی شلیداو تێکڕای خێراییەکەی دەکاتە سفر. بۆیە باری نەخلیسکان تەنھا بۆ لێشاوی لینجی و ھەروەھا زنجیرەیەکی نەپچراوی گەردەکان کارا دەبێ و ڕاڤەدەکرێت

دەرھاویشتەکان[دەستکاری]

لەگەڵ زۆرترین لێکچون و نزیکەیی ئەندازیاری، باری نەخلیسکان ھەمیشە ئەو شێوازە وەرناگرێ لەڕاستیدا واتا دەکرێ جیاوازبێ ھەندێ جار.[٢][٣] بۆ نموونە، لە پەستانێکی زۆرکەمدا، تەنانەت کاتێک زنجیرەیەکی لێکچوو نەپچڕاومان ھەبێ، ھێشتا بڕێکی کەم لە گەردەکان کەلە ڕووکارەوە نزیکن، ھەڵدەبەزنەوە بۆ بەشی خوارەوەو لەگەڵ ڕێڕەوی ڕۆشتنی گەردەکانی تر نابن و لادەدەن. لێکچونێکی باو بۆ خشانی شلە بریتیەلە:

کاتێک u بریتیە لە ڕێخستنی ھاوتا بۆ wall کە ئەمە دەکاتە درێژی خلیسکانەکە. بۆ گازێکی نموونەیی، درێژی خلیسکان زۆرجار بەنزیکەیی بریتیە لە کاتێک l واتا ڕێڕەوی ئازاد.[٤] ھەندێک ڕووکاری پلەبەرزی ئاو ڕانەکێشان (واتا ڕاکێشانی ئاو بۆخۆی کەمدەکاتەوە)، دەبێ ئەوەش تێبینی بکرێ بەوەی خێراییەکەی یاخود تاودانەکەی نەکاتە سفر، بەڵام پێوەری نانۆمەتری ھەبێ بۆ درێژی خلیسکان.

لەکاتێکدا باری نەخلیسکان بەنزیکەیی و بە شێوەیەکی گشتی بەکاردێ لە مۆدێلی لێشاوی لینجی. ھەندێ جار ئەم بارە پشتگوێ دەخرێ لەبەشی (باری دزەنەکردن). واتا کاتێک خێرایی ئاسایی شلەکە بۆ wall دەخرێتە سەر خێرایی wall واتا (بەربەستەکە)، لەم ئاڕاستەیەدا، بەڵام خێرایی شلەکە تەریبە بە wall کە ئەمەش بێسنورە.

لەشیکردنەوە بنچینەییەکاندا لەسەر لێشاوی لکێنەر، کاتێک کاریگەری چینە سنوریەکان پشت گوێخرا. باری نەخلیسکان بوە ھۆی کێشەیەک لە تیۆری لێشاوی لینجی لەگۆڕانی بەرکەوتە ھێڵیەکان: ئەو شوێنانەن کە لە نێوانە ڕوویەکی نێوان دووشلەدا، سنورێکی ڕەقی بەدیاردەکەوێ. لێرەدا باری سنوری نەخلیسکان وا دەردەخات کە شوێنی گۆڕانی بەرکەوتەی ھێڵی ناجوڵێ، کەلەڕاستیدا تێبینی ناکرێ. شیکردنەوەکان بۆ جوڵەی بەرکەوتەیەکی ھێڵی بەباری نەخلیسکان، دەرەنجامەکەی فشارێکی بێکۆتا بوو کەناتوانرێ یەکبخرێت. تێکڕای جوڵەی گۆڕانی بەرکەوتەی ھێڵی وا باوەڕدەکرێ کە پشت دەبەستێ بە گۆشەی یاخود پلەی ھێڵەکە کە سنوری ڕەقی دروستەکا، بەڵام میکانیزمی پشت ئەمە ھێشتا بەتەواوی تێگەیشتن لێی ڕوون نیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Day, Michael A. (2004). "The no-slip condition of fluid dynamics". Erkenntnis. 33 (3): 285–296. doi:10.1007/BF00717588.
  2. ^ Shu, Jian-Jun; Teo, J.B.M.; Chan, W.K. (2016). "A new model for fluid velocity slip on a solid surface". Soft Matter. 12 (40): 8388–8397. arXiv:1612.08011. Bibcode:2016SMat...12.8388S. doi:10.1039/c6sm01178k.
  3. ^ Shu, Jian-Jun; Teo, J.B.M.; Chan, W.K. (2017). "Fluid velocity slip and temperature jump at a solid surface". Applied Mechanics Reviews. 69 (2): 020801. arXiv:1705.02375. Bibcode:2017ApMRv..69b0801S. doi:10.1115/1.4036191.
  4. ^ David L. Morris; Lawrence Hannon; Alejandro L. Garcia (1992). "Slip length in a dilute gas". Physical Review A. 46 (8): 5279. Bibcode:1992PhRvA..46.5279M. doi:10.1103/PhysRevA.46.5279.