ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی ناوەندێکی ڕۆشنبیرییە، ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری مانھایم دامەزرا. کە پەرەدان بە ئاستە ڕۆشنبیرییەکان بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێ و کار بۆ بەھێزکردنی ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی دەکات. دامەزراندنی کتێبخانەیەکی گشتی یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ناوەند، تاکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠٠ کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە لە کتێبخانەی ناوەند ھەیە. لە ساڵەکانی ٢٠٠٤، ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ بەڕێوەبردنی کارەکانی ستاندی کوردستانی ئەنجامداوە لە پێشانگای کتێبی فڕانکفۆرت. لە مەبەستە سەرەکییەکانی دامەزراندنی قوتابخانەی تایبەت بە زمانی کوردی و ئەڵمانییە. لە ھەمان کاتدا کار بۆ کردنەوەی خولی فێربوونی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت دەکات. یەکێک لە کارە گرنگەکانی ئەم ناوەندە گێرانی کۆڕی رۆشنبیرییە دەربارەی بابەتی جۆراوجۆر کە جێگەی گرنگی پێدانی ئەندامانی ناوەندەکە یاخود ھاووڵاتیانی کوردی بێت لە ناوچەکە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ناوەند [بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |