مەرکەزی
مەرکەزی | |
---|---|
لقی | پرۆسە |
دەبێتە ھۆکاری | یاسای ئاسنی ئۆلیگارشی |
بەرامبەر | لامەرکەزی |
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مەرکەزی یان ناوەندگەرێتی یان سەنتراڵیزم لە وشەی لاتینی «centrum» بە واتای ناوەند وەرگیراوە. لە زاراوەی سیاسیدا بە سیستمێکی دەسەڵاتداری دەگوترێ کە ھەموو کاروبارە ئابووری و سیاسی و ئیدارییەکان لە ناوەندی وڵاتدا کۆدەبێتەوە و ھەموو دامودەزگا ناوچەیی و پارێزگاکان دەبێ ملکەچی دەسەڵات و بڕیارەکانی ناوەند بن. ڕژێمی ھیتلەر نموونەیەکی تۆخی ئەم سیستمەیە بە چەشنێک کە لەم حکوومەتەدا پلە و پایە ناوچەیییەکان تاکوو ئاستی دەزگا نزمەکانی حکوومەتی ناوەندی داکشا بوون.
لە بەرامبەر ناوەندگەرێتیدا سیستمی لامەرکەزی (دیسەنتراڵیزم) لە ئارادایە لەم جۆرە حکوومەتانەدا بە پێچەوانەوە، ھەموو دەسەڵاتەکان لە ناوەند چەق نابەستێ بەڵکوو دەڤەرە ئۆتۆنۆمی یا فیدراڵییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن و لە چوارچێوەی ھەندێک یاسای دیاریکراو لە کاروباری ناوخۆییدا سەربەخۆییان پێ ئەدرێت. نموونەی بەرچاوی ئەم جۆرە حکوومەتە، سیستمی فیدڕاڵیزمە.
بەکارھێنانی لە لایەن حیزب و وڵاتەکانەوە
[دەستکاری]حیزبی بزووتنەوەی پاکستان بۆ دادپەروەری (پاکستان تەحریک ئینساف) دامەزراو لە لایەن عیمران خانەوە، خۆی بە حیزبێکی ناوەندگەرا دەزانێت. لە دوای ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ٢٠١٣، ئەم حیزبە لە ڕووی ژمارەی دەنگەکانەوە بوو بە دووەمین حیزبی گەورەی پاکستان. لە تەمووزی ٢٠١٨دا ئەم حیزبە بوو بە براوەی ھەڵبژاردنەکانی پاکستان و عیمران خان، سەرۆکی حیزبەکە بوو بە سەرۆک وەزیران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- فەرھەنگی زانستی سیاسی، ئەحمەد شەبانی
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Centralisation»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨.