ناساندن بە جنس و جیاکەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناساندن بە جنس و جیاکەر چەشنێک پێناسەیە کە لە دوو بەش دروست بووە: جنسێک و جیاکەرێک.

جنس، خۆی پێناسەیەکە کە پێشتر ھەبووە و ئێستا دەگونجێ وەکوو بەشێک بۆ دروستکردنی پێناسەیەکی نوێ بە کار ببرێت. ھەموو ئەو پێناسانەش کە وا جنسیان یەکێکە بە ئەندامانی ئەو جنسە دەژمێردرێن. جیاکەر یا فەسڵ ئەو بەشە لە پێناسە نوێکەیە کە جنس ناتوانێ بەخێوی بکات.

بۆ وێنە، ئەم دوو پێناسەیە لە بەرچاو بگرن:

  • سێگۆشە شێوەیەکی تەختە کە لە سێ لاوە بە ڕاستەھێڵ دەورە دراوە.
  • چوارلا شێوەیەکی تەختە کە لە چوار لاوە بە ڕاستەھێڵ دەورە دراوە.

ئەم دوو پێناسەیە لە جنسێک و دوو جیاکەر پێک ھاتوون: جنسەکە بۆ ھەردووکیان شێوەی تەختە؛ جیاکەری سێگۆشە «لە سێ لاوە بە ڕاستەھێڵ دەورەدراو» و، جیاکەری چوارلاش «لە چوار لاوە بە ڕاستەھێڵ دەورەدراو» -ە.

ئەم شێوە پێناسکردنە لانی کەم دەگەڕێتەوە بۆ ئەرەستوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

enwiki