مەحموود خانی دزڵی
مەحموود خانی دزڵی (٨٧٠-١٩٤٦) کەسایەتیی کوردی ناوچەی ھەورامانە کە لە ڕووداوەکانی سەدەی بیستەمی کوردستاندا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە.[١] مەحموود خان دژی حکوومەتی ڕەزا شا و ئیستیعماری ئینگلیز شەڕی کرد و چەندین جار خرایە زیندان.[٢] ئەو ھاوکاریی مەلیک مەحموودی کرد بۆ شەڕ لەگەڵ ئینگلیزەکاندا، ھەروەھا دوای گیرانی مەلیک مەحموود یارمەتیی بنەماڵەی حەفیدی دا بێنە مەریوان و لە دەستی ئینگلیزەکان ھەڵبێن.[٣] ڕەفیق حیلمی ئەو بە پاڵەوانی شۆڕشی یەکەمی شێخ مەحموود ناو دەبات. مەحموود خان لە سەردەمی حکوومەتی محەممەدڕەزا پەھلەویدا لە ساڵی ١٩٤٦دا بە دەستی سەربازانی ئێرانی کوژرا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "کوردستان ٢٤: مەحموود خانی دزڵی". Archived from the original on 28ی Aprilی 2019.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) - ^ "کوردستان ٢٤: کتێبی مێژوویی مەحموود خانی دزڵی بە فارسی بڵاو کرایەوە".
- ^ تاریخ مشاھیر کرد ، جلد 3، بابا مردوخ روحانی ، انتشارات سروش ، 1371، تھران.