میکانیزمی جنێڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی جوڵاو کە میکانیزمی جنێڤ لە شەش دۆخدا ڕوون دەکاتەوە

میکانیزمی جنێڤ یان مۆتۆڕی جنێڤ (بەئینگلیزی: Geneva drive) ھەندێ جاریش پێی دەوترێت خاچی ماڵتایی Maltes cross میکانیزمێکی ددانەیی یە کە خولانەوەیەکی بەردەوام دەگوازێتەوە بۆ جووڵەیەکی خولانەوەی شارراوە. وییلە خولێنەرەوەکە دەرزیەکی ھەیە کە دەچێتە ناو قڵیشێکی وییلە خولێنراوەکەوە و بەمە یەک ھەنگاو دەیخولێنێتەوە. وییلە خولێنەرەوەکە دیسکێکی بلۆککردنی بازنەیی بەرزتریشی ھەیە کە وییلە خولێنراوەکە لە شوێنی خۆیدا جێگیر دەکات لە نێوان ھەنگاوەکاندا.

مێژوو[دەستکاری]

ناونانی جیھازەکە بە میکانیزمی جنێڤ دەگەڕێتەوە بۆ نموونەی کاتژمێرێکی میکانیکی کە لە شاری جنێڤ لە سویسرا ھەبوو کە لەو کاتەدا جنێڤ پێشکەتنی لە پیشەسازی دروستکردنی کاتژمێردا ناوبانگی پەیدا کردبوو. میکانیزمی جنێڤ پێشی دەوترێت خاچی ماڵتایی میکانیکی بەھۆی ئەوەی شێوەکەی وەکو ئەو وایە (بەپێیەی خاچی ماڵتایی قەبارەکەی بچووکە) ئەمە وەیە کە لە میکانیزمی جنێڤدا بەدی دەکرێت کە پێکدێت لە وییلێکی بچووک کە چوار باڵی ھەیە و توانای بەرگەگرتنی ھێزی میکانیکی قورسی نیە، ھەر لەبەرئەوەیە کە لە دروستکردنی کاتژمێردا سوودی لێوەردەگیرێت.

بەکارھێنان[دەستکاری]

ئەم میکانیزمە زۆر لە سینەمادا بەکاردێت، یەکێک لە بەکارھێنانەکان لێرەدا لە پرۆجێکتەری ڕووناکیدایە: فلیمەکە بەبەردەوامی بەناو پرۆجێکتەرەکەدا ناڕوات. لەجیاتی ئەوە فلیمەکە دیمەن بە دیمەن پێش دەخرێت، ھەر دیمەنێک لە پێش عەدەسەکەدا دەوەستێت بۆ ماوەی ٢٤/١ چرکە. میکانیزمی جنێڤ بۆ ژمێرەری میکانیکی و ژمێرەری ماوەی بڕڕاو وەکو پێوانی خێرایی سەیارە و ژمێرەری ئاو و کارەبا و غازیش سوودی لێوەردەگیرێت.


بەستەری دەرەکی[دەستکاری]