میخایل کروگ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میخایل ڤلادیمیرۆڤیچ کروگ (بە ڕووسی: Михаил Владимирович Круг، Michail Vladimirovič Krug ٧ی نیسانی ١٩٦٢ – ١ی تەمموزی ٢٠٠٢) گۆرانیبێژێکی ڕووسی بوو، یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە ھەرە سەرکەتووەکانی بواری ستایەلی blatnaya pesnya (گۆرانی سەبارەت بە بکوژی)، کە ئەمەش ببووە ستایەلێکی نوێ لە کەلتوری ڕووسی لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە.

ژیانی[دەستکاری]

میخایل کروگ لە مۆرۆزۆڤسکی گۆرۆدۆک، کە ناحیەیەکە سەر بە شاری تڤەر لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٨٧دا لە زانکۆ بەشداری دەکات لە پێشبرکێی گۆرانی وتندا، بە یەکەم دەردەچێت. دواتریش بە یەکجاری دەبێتە گۆرانیبێژ. لە سالی ١٩٩٤دا سێ ئەلبوم تۆمار دەکات، بەلام بە شێوەیەکپ رەسمی بلاو نەبونەوە، دواتر ئەم گۆرانیانە لە ئەلبومەکانی دواتریدا ژێ کرانەوە، یەکەم ئەلبومی تەواو بڵاو بووەوەی ئەلبوومی ژیگان-لیمۆن(Жиган-лимон) بو، کە گۆرانی "کۆلشچیک"ی (Кольщик) لەخۆ گرتبو بووە گۆرانییەکی بەناوبانگ. لە ھەندێک گۆرانیدا میخایل بۆ داوای ھەندێ کۆدی نھێنی ھەندێک لە بەندەکانی ناو بەندینخانەکانی روسیای کردووە لە شێوەی تاتۆکانیاندا، واتە شیکردنەوەی تاتۆی بەندەکان. ھەندێک گۆرانی رۆمانسیشی ھەیەو ھەندێ گۆرانیش بەسەر شارەکەی خۆیدا. کروگ زۆر ھەزی بە تێکەلاو بون دەکرد لەگەل کۆمەلی مافیاو پیاوکوژەکاندا. لە کاتی نوسینەوەی گۆرانییەکانیدا ١٩٢٤ فەرھەنگی زشەی ناشرینو جوێنی بەکار ھێناوە کە دواتر لە لایەن دەزگای نکڤدەوە کۆکراوەتەوە. نزیکی نیوەی شەوی ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٠٢دا میخایل لە شاری تڤەر لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا لەلایەن ھەندێک پیاوکوژ و مافیاوە.

ئەلبومەکانی[دەستکاری]

  • ١٩٩٠ - Тверские улицы (شقامی تڤەرسکایا) (بلاونەکرایەوە)
  • ١٩٩٠-١٩٩١ - Катя (کاتیا) (بلاونەکرایەوە)
  • ١٩٩٠-١٩٩١ - без названия (بێ ناونیشان) (بلاونەکرایەوە)
  • ١٩٩٤ - Жиган-Лимон (ئەو لیمۆیەی بە پارەی ئافرەت کراوە) (دوبارە دەرکرایەوە لە سالی ١٩٩٥دا)

سەرچاوەکان[دەستکاری]