مۆنۆمێنتی گرونڤاڵد
ڕواڵەت
مۆنۆمێنتی گرونڤاڵد (بە پۆڵەندی: Pomnik Grunwaldzki) پەیکەرێکی سوارکاری پاشای پۆڵەندا ولادیسلاڤ دووەم جاگیێلۆ (١٣٥٢–١٤٣٤)یە کە دەکەوێتە گۆڕەپانی ماتیجکۆ لە شارۆچکە کۆنەکەی کڕاکۆف و لە ساڵی ١٩١٠ بۆ یادی ٥٠٠ ساڵەی شەڕی گرونڤاڵد دروست کراوە. لە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن ئەڵمانی نازییەکانەوە لەناوچووە و لە ساڵی ١٩٧٦ بەپێی پڕۆژەی ماریان کۆنیچنی ئاوەدانکرایەوە.[١][٢]
لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٠، نمایشێکی ڕێوڕەسمی ڕووداوەکانی پەیوەست بە کردنەوەی مۆنۆمێنتەکە لە شاری کراکۆڤ بەڕێوەچوو و ھەروەھا ئاھەنگگێڕان بە بۆنەی ٦٠٠ ساڵەی شەڕەکە و ١٠٠ ساڵەی دروستکردنی مۆنۆمێنتەکە. لە ساڵی ٢٠١٦دا مۆنۆمێنتی گرونڤاڵد نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی بەرفراوانی بۆ ئەنجامدرا.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Grunwald Monument». لە ١٧ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Grunwald: A Monument to Hearten Spirits». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Pomnik Grunwaldzki w nowej odsłonie». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆنۆمێنتی گرونڤاڵد تێدایە. |