بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆزەخانەی نەتەوەییی کۆمۆرۆس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆزەخانەی نەتەوەیی کۆمۆرۆس (بە ئینگلیزی: National Museum of the Comoros) مۆزەخانەیەکی نەتەوەیییە لە شاری مۆرۆنی پایتەخت لە دوورگەی کۆمۆرۆسی گەورە لە کۆمۆرۆس، کە کەلەپووری کلتوریی ئەو وڵاتە نمایش دەکات.[١]

کۆمۆرۆس

مۆزەخانەکە لە ساڵی ١٩٨٩ دامەزراوە و چوار ژووری پێشانگای ھەیە کە کۆکراوەیان لەسەرە:[٢]

  1. مێژوو، ھونەر، شوێنەوار و ئایین
  2. کانزایی گڕکان و زانستی زەوی
  3. ئۆقیانووسناسی و زانستە سروشتییەکان
  4. مرۆڤناسی کۆمەڵایەتی و کولتووری

مۆزەخانەکە بەشێکە لە سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوەی زانستی CNDRS. دوو مۆزەخانەی بچووکتری ھەرێمی لە دوورگەکانی ئەنجوان و مۆھێلی ھەیە، کە بە مۆزەخانەی سەرەکییەوە بەستراون.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Museums in Comoros». Africa.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |بڵاوکەرەوە= (یارمەتی)
  2. ^ «The National Museum of Comoros» (PDF). USA: American Alliance of Museums. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.