بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆزەخانەی نیکۆپۆلیسی شوێنەواری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆزەخانەی نیکۆپۆلیسی شوێنەواری (بە ئینگلیزی: Archaeological Museum of Nikopolis) مۆزەخانەیەکی نیکۆپۆلیسە، لە یەکەی ھەرێمی پریڤێزا لە باکووری ڕۆژئاوای یۆنان.

تا ساڵی ١٩٤٠ مۆزەخانەی شوێنەواریی پریڤێزا نیکۆپۆلیس لە مزگەوتێکی عوسمانیدا لە شاری پرێڤێزای یۆنان دامەزرابوو. لە ساڵی ١٩٤٠ فڕۆکەکانی ئیتاڵیا مزگەوتیان بۆردومان کرد، ھەندێک لە شتەکانیش دزران. دوای جەنگی جیھانی دووەم دەوڵەتی یۆنان مزگەوتەکەی وێران کرد. لە ساڵی ١٩٦٥ دەوڵەت مۆزەخانەیەکی بچووکی شوێنەواری لە نێو دیوارەکانی بیزەنتی شاری کۆنی نیکۆپۆلیس دروستکرد. لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٦ مۆزەخانەیەکی شوێنەواری نوێ لە ٥ کم لە باکووری پرێڤێزا دروستکراوە، لە تەممووزی ٢٠٠٩ مۆزەخانەی شوێنەواری نوێ لە نیکۆپۆلیس بەڕووی جەماوەردا کرایەوە (http://www.visit-preveza.com/museum_nikopoli). مۆزەخانەی نیکۆپۆلیس ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٨ی ئێوارە کراوەیە، لەوانە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە، زانیاری زیاتر لەسەر ماڵپەڕی فەرمی لە (http://odysseus.culture.gr/h/3/eh355.jsp?obj_id=2575 ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.).

بەستەرە دەرەکیییەکان

[دەستکاری]