مڵک
Jump to navigation
Jump to search
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
لە بوارەکانی ماف و یاسادا، مڵک یان داژدە ئەو شتەیە کە ھیی کەسێکە. شتەکە ئەتوانێ فیزیکی (ماددی) بێ، ئەشتوانێ دەرھەست و ناماددی بێ. ئەو کەسە کە مڵک ھیی ئەوە، «خاوەنمڵک» (داژدار)ی پێ ئەوترێ و، ئەتوانێ تاکەکەسێک یا چەند کەسێک بن پێکەوە، ئەشتوانێ بنکەیەکی یاسایی وەکوو کۆمپانیایەک بێ.
خاوەنمڵک کۆمەڵێ مافی ھەیە بەرامبەر بە مڵکەکەی، بۆی ھەیە بەکاری ببا، بیکا بە شتێکی تر، بیداتە دەست کەسانی ترەوە، بیناسێنێتەوە، بە کرێی بدا، بینێتە گرەو، بیفرۆشێ، بیگۆڕێتەوە لەگەڵ شتی تردا، بیگوازێتەوە بۆ شوێنی نوێ، بیبەخشێ، لە ناوی ببا و، ھەروەھا ئەوتران بێبەش بکا لە گشت ئەم شتانە.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |