مونستەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مونستێر

مونستێر (بە ئیری: An Mhumhain) یەکێک لە ٤ پارێزگای ئیرلەندە کە لە باشووری رۆژئاوای ئەم زرێلەنە دا جێ دەگرێ. کۆرک گەورەترین شاری مونستێرە.

مێژوو[دەستکاری]

شوێنێکی مێژووی لە کۆرک

ناوی ئەم پاردەواڵە لە ناوی خوودایینەی کێلتی، موما، گیراوە.

لە پێشوو دا مونستێر بە ٦ زۆم دابەشێنرابوو: Tuadh Mhuman (موسنتەری باکوور)، Deas Mhuman (مونستێری باشوور)، Urh Mumhan (مونستێری رۆژھەڵات)، Iar mumhan (مونستێری رۆژاوا)، Ernaibh Muman (شوێنی ھۆزەکانی ئەرنا مونستێر)، Deisi Muman (شوێنی ھۆزەکانی دەس مونستەر). بەڵام لە دووا دا بوون بە Thomond (موسنتێری باکوور)، Desmond (مونستێری باشوور)، و Ormond (موسنتێری رۆژھەڵات).

لە ١٨٤١ دا نزیکی ٣ ملیۆن کەس لە مونستێر دا دەژین بەڵام ئەم ژمارە بە دوای کۆچبەری ھەتا ساڵی ١٩٨٠ دا بە شێوەیەکی بەرچاو ھاتە خوارەوە.

بۆ ٣٠ رۆژ لە درێژەی گۆڕەشەی خۆماڵی ئیرلەند پارێزگای مونستێر بۆ نیشان دانی تەنگەزاری لە پەیمانی Engl و ئیری لە وڵاتی ئیرلەند جیا بوو و کۆماری موسنتێری دامەزراند. ئەم کۆمارە تەمەنکوورتە بە دووای ھێرشی ھێزەکانی ستانی ئازادی ئیری تێک چوو.

شارەکان[دەستکاری]

دانیشتوانی کۆرک ١٩٠،٣٨٤ کەسە (بۆ ساڵی ٢٠٠٦) و نزیکی ٣٨٠،٠٠٠ کەس لەناو کۆرکی گەورە، مەزنترین شاری پارێزگای مونستێرە.

لە دوای کۆرکەوە Limerick (بە ٩٠،٧٥٧ کەس بۆ ٢٠٠٦) و Waterford (بە ٤٩،٢١٣ کەس بۆ ٢٠٠٦) گرنگترین شارەکانی موسنتێرن.

ئابووری[دەستکاری]

پارێزگای موسنتێر کایەبەندێکی (رۆلێکی) گرنگی لە ناو ئابووری ئیرلەند دا ھەیە. چونکە ٢٥%ی داھاتی ئەم وڵاتە لە پارێزگای موسنتێرەوە دێتە دەست. موسنتێر بە نزیکی ٤٠ میلیۆن ئەورۆ داھاتەوە (بۆ ساڵی ٢٠٠٤) لە وڵاتانی ئیرلەندی باکور، کێنیا، لاتڤیا، و لیتوانیا دەوڵەمەندترە.

بەرژەوەندی موسنتێر لە کۆرک و Limerick بە دەست دەھێنرێ. شوێنی پەسارگای کۆرک ناوەندی دەستکرتی ئیرلەند بوو.

زۆربەی وەستگاکانی ھێزی ئیرلەند لە پارێزگای موسنتێر دا دامەزرێنراون.

تەنیا پالێوگای نەوت و ھەمارەی نەوت لە ئیرلەند دا ھێشتا لە Whitegateی مونستێرە.

زۆربەی بەرھەمەکانی گازی ئیرلەند لە Kinsale Head لە کۆرک دا ساز دەکرێ.

گەورەترین بنکەی کار و پیشەی ئیرلەند لە مەزنپاڵەی کۆرک دا. بە دووای ئەمەش زۆمی ئازادی شاننۆن بە فرەتر لە ١٢٠ دەستکرتیتی و ٧،٥٠٠ پیشەوەرەو دووھەمین بنکەی ئیرلەند لەم مژارەیە.

فرۆکەخانەکانی ناونەتەوەیی[دەستکاری]

  • فرۆکەخانەی Kerry
  • فرۆکەخانەی کۆرک (سێھەمین فرۆکەخانەی فرەھاتووچووی ئیرلەن)
  • فرۆکەخانەی شاننۆن
  • فرۆکەخانەی واتەرفۆرد

زمانی ئیری[دەستکاری]

مونستێر وەکوو دووھەمین ناوەندی گرنگی زمانی ئیری لە ئیرلەندە. گرتووپەڕی ٦٨ وانەگا (قوتابخانە) لە موسنتێر دا خەریکی فێر کردن و مۆژیاری بە زمانی ئیرین.

زانکۆکان[دەستکاری]

وەرزش لە مونستێر[دەستکاری]

تۆپان و راگبی دوو وەرزشی بەشۆری مونستێرن.