بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مرۆڤی کورتەباڵا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھۆمۆ فلۆریسنس یان مرۆڤی فلۆریس کە نازناوی مرۆڤی کورتەباڵای لێنراوە[١] کە کۆمەڵە مرۆڤێکی دێرینن لە دوورگەکانی (فلۆریس)ی ئەندەنوسیا ژیاون تاوەکو ٥٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر کە دەکاتە کاتی دەرکەوتنی مرۆڤی نوێ.

لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لە ئەشکەوتی (لیانگ بووا) لە دوورگەی (فلۆریس)ی ئەندەنوسیا پاشماوەکانی تاکێک دۆرزراوەتەوە کە بەرزی باڵای ١٫١ مەتر بووە. نیمچە ئێسکەپەیکەری نۆ تاک و کەلەسەرێکی تەواو دۆزراونەتەوە (لەژێر ناوی زانستی LB1)[٢][٣] کە خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوەی ورد بۆ دیاریکردنی کە ئایا ئەم پاشماوانە جۆرێکی جیاواز لە مرۆڤی نوێ پێکدەھێنن یان نا، وە کۆدەنگییە باڵادەستەکە ئەوەیە کە پاشماوەی ئەم تاکەنە پیشاندەری جۆرێکی جیاوازن بەھۆی ئەو جیاوازییە بۆماوەی و توێکارییانەی ھەیانە.[٤]

دۆزینەوە

[دەستکاری]

یەکەمین نموونەکان لە دوورگەکانی ئەندەنوسیا (فلۆریس) لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لەلایەن کۆمەڵەیەکی ھاوبەشیی شوێنەوارناسانی ئوسترالی و ئەندەنووسیەوە دۆزراونەتەوە لە کاتی گەڕانیان بە دوای بەڵگەی کۆچ کردنی مرۆڤی دێرین لە ئاسیاوە بۆ ئوسترالیا.[٥] بەڵام لە جیاتی دا بنیادێکی ئێسکەپەیکەریی بچووکی تەواویان (LB1) دۆزیەوە لە ئەشکەوتی (لیانگ بووا)دا وھەڵکەندنە یەک بەدوای یەکەکان بووە ھۆی ئاشکراکردن و دۆزینەوەی حەوت ئێسکەپەیکەری دیکە کە مێژووەکەیان دەگەرێتەوە بۆ ١٣ ھەزار-٣٨ ھەزار ساڵ لەمەوبەر.

(LB1) تاڕادەیەکەی باش ئێسکەپەیکەرێکی تەواوە و کەلەسەرێکی نیمچە تەواویش لەخۆدەگرێت کە دەگەرێتەوە بۆ ژنێکی ٣٠ ساڵ و نازناوی "خانمی بچووکی فلۆریس" یان 'فلۆ"ی پێدراوە.[٦]

کەرەستە لە بەرد دروستکراوەکانی قەبارەکەیان بە گونجاو دادەنرێت لەگەڵ ئەو مرۆڤە بچووکانەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بوونیان ھەبووە لە ئەشکەوتەکەدا و مێژووی کەرەستەکان لەنێوان ١٣ ھەزار بۆ ٩٥ ھەزار ساڵدایە. نزیکەی ٥٠ ھەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤی نوێ گەیشتوون بە ناوچەکە و ھەر لە ھەمان مەودای کاتیی دا جۆری (ھۆمۆ فلۆریسنس)کان قڕبوون. بەراوردەکانی نێوان دروستکراوە بەردینەکان و ئەوانەی لەلایەن مرۆڤەوە دروستکراون لە ڕۆھەڵاتی تیمۆر پیشاندەری چەندین خەسڵەتی ھاوبەش و لێکچووی تەکنەلۆژین.[٧]

لە ساڵی ٢٠٠٦ دا دوو کۆمەڵە ھەوڵیاندا بە دەرھێنانی تۆماری (ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین - DNA) لە ددانێکی دۆزراوەی ساڵی ٢٠٠٣ دا بەڵام ھەردوو کۆمەڵەکە لە کارەکەیان دا سەرکەوتوو نەبوون و پێشنیاکراوە ھۆکاری شکستھێنانەکە بگەرێتەوە بۆ دەرھێنانی نموونەکە لە پێکھاتەی شێوەی ئێسکی ددانەکەوە لەلایەن کۆمەڵەکانەوە و لێکۆڵینەوەی نوێ پێشنیاردەکات کە پێکھاتەی ناوەندیی ددان خاوەنی ڕێژەیەکی زیاتری کۆبوونەوەی (DNA) بێت و ھەروەھا دەکرێت گەرمی بەرھەمھاتوو لە خولانەوەی خێرای ئامێری کونکردنەکەوە بووبێتە ھۆی لەناوبردنی چینی زیندەیی (DNA)ەکە.[٨]

توێکاری

[دەستکاری]

گرنگترین و دیارترین خەسڵەتە جیاکەرەوەکانی جۆری (ھۆمۆ فلۆریسنس) قەبارەی بچووکی جەستە و بچووکی ڕووبەری مێشکیانە. پیتەر بڕاون و مایک مۆروود ھەستاون بە دەستنیشانکردنی چەند خەسڵەتێکی کەمتر ئاشکرا کە (LB1) جیادەکاتەوە لە (ھۆمۆ سەیپیەن) و چەند خەسڵەتێکی دیکە، وەک: پێکھاتەی ددانەکان، نەبوونی چەناگە و گۆشیەکەی بچووکتر لە سەری ئێسکی قۆڵ. ھەریەکێک لەم خەسڵەتە جیاکەرەوانە بەشێوەیەکی تێروتەسەل وردبینی و پێداچوونەوەی بۆ کراوە لەلایەن کۆمەڵگەی زانستییەوە و ھەر کۆمەڵەیەکی لێکۆڵینەوە گەیشتوونەتە ئەنجامێک لەسەر ئەوەی ئایا ئەم خەسڵەتانە ھاوڕێکن لەگەڵ پێناسەی جۆری نوێ[٩] یان تەنھا پیشاندەری ئەوەن نموونەکانی (LB1) ھۆمۆ سەیپیەنی زۆر نەخۆشن.[١٠]

قەبارە

[دەستکاری]

بەپێی ئێسکی قاچەکان، باڵای (LB1) خەمڵێنراوە بە ١٫٠٦ مەتر و باڵای دووەم نموونەی ئێسکەپەیکەر (LB8) خەملێنراوە بە ١٫٠٩ مەتر.[١١] ئەم خەمڵاندنانە لە دەرەوەی بواری ئاسایی باڵای مرۆڤی نوێیە و تەنانەت کورترە لە بچووکترین مرۆڤی نوێ.

کێشی جەستەی (LB1) خەملێنراوە بە ٢٥ کیلۆگرام. بەھەمان شێوە (LB1) و (LB8) بچووکترن لە جۆری (ئەسترالۆپیسیساینس) کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سێ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر و باوەڕوابووە کە بڵاونەبوونەتەوە بە دەرەوەی ئەفریقادا بۆیە لە خێزانە پەل ھاویشتوو و بەربڵاوەکەی مرۆڤ دا دەکرێت (LB1) و (LB8) بە کورترین و بچووکترین ئەندامەکان دابنرێن کە ھەتا ئێستا دۆزرابێتنەوە.

ئەگەرێکی زۆر ھەیە ھۆکاری بنیادی کورت و بچووکییان بگەڕێتەوە بۆ (کورتەباڵای ژینگەیی) کە دیاردەیەکە قەبارە بچووک دەبێتەوە وەک وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر سەرچاوەی کەم لە سیستمەی ژینگەیی دوورگەیەک یان شوێنێکی داخراودا.[١٢][١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Zimmer، Carl (20 June 2016). «Are Hobbits Real?». New York Times. لە 21 June 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ Brown, P.؛ et al. (27 October 2004). «A new small-bodied hominin from the Late Pleistocene of Flores, Indonesia». Nature. 431 (7012): 1055–1061. Bibcode:2004Natur.431.1055B. doi:10.1038/nature02999. PMID 15514638. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ Morwood, M. J.؛ et al. (13 October 2005). «Further evidence for small-bodied hominins from the Late Pleistocene of Flores, Indonesia». Nature. 437 (7061): 1012–1017. Bibcode:2005Natur.437.1012M. doi:10.1038/nature04022. PMID 16229067. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ «The affinities of Homo floresiensis based on phylogenetic analyses of cranial, dental, and postcranial characters». Journal of Human Evolution. 107: 107–133. 21 April 2017. doi:10.1016/j.jhevol.2017.02.006. PMID 28438318. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ Morwood, M. J.؛ et al. (27 October 2004). «Archaeology and age of a new hominin from Flores in eastern Indonesia». Nature. 431 (7012): 1087–1091. Bibcode:2004Natur.431.1087M. doi:10.1038/nature02956. PMID 15510146. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ Jungers، W. (December 2009). «The geometry of hobbits: Homo floresiensis and human evolution». Significance. 6 (4): 159–164. doi:10.1111/j.1740-9713.2009.00389.x.(خۆتۆمارکردن پێویستە)
  7. ^ Morwood and van Oosterzee 2007
  8. ^ «Early modern human lithic technology from Jerimalai, East Timor». Journal of Human Evolution. 101: 45–64. December 2016. doi:10.1016/j.jhevol.2016.09.004. PMID 27886810. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ Morwood & van Oosterzee (2007) ch. 9
  10. ^ Powledge، Tabitha M. (28 February 2005). «Flores hominid bones returned». The Scientist. لە 28 February 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  11. ^ «Hobbit cave digs set to restart». BBC News. 25 January 2007. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  12. ^ «Hobbits triumph tempered by tragedy». Sydney Morning Herald. 5 March 2005. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ Morwood & van Oosterzee (2007) ch. 9, pp. 230-231