مایکرۆفۆنی بلو
ڕواڵەت
لقی کۆمپانیا | |
دامەزرێنەران | سکیپەر وایز - مارتینش ساولسپورێن |
بارەگا | گوندی وێستلەیک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ، ئەمریکا |
خاوەن | لۆجیتێک |
وێبگە | www |
Footnotes / references تشرینی یەکەمی ١٩٩٥ |
مایکرۆفۆنی بلو (بە ئینگلیزی Blue Microphones) کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی دەنگی ئەمریکییە، کە خاوەنەکەی کۆمپانیای لۆجیتێکە دیزاین و بەرهەمهێنانی مایکرۆفۆن و، هێدفۆن، و ئامێری تۆمارکردن، و پرۆسێسەری سیگناڵ بۆ پیشەگەرەکانی دەنگ و مۆسیقاژەنان و بەکارهێنەران دروست دەکات.
مێژوو
[دەستکاری]مایکرۆفۆنی بلو، لە ساڵی ١٩٩٥ لایەن مۆسیقاژەنی ئەمریکی سکیپەر وایز و ئەندازیاری تۆمارکەری دەنگی لاتڤی مارتینش ساولسپورێن دروستکراوە.[١]
- یەکەم مایکرۆفۆنی بلو لە ساڵی ١٩٩٥ لە شاری ڕیگا، لە لاتڤیا دروستکرا.
- لە ساڵی ١٩٩٥ تا ٢٠٠٤ مایکرۆفۆنی بلو لە لاتڤیا دروستکرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنانەکەی گواسترایەوە بۆ چین.
- لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای سکیپەر و مارتینز مایکرۆفۆنی بلویان فرۆشت بە کۆمپانیای ترانسۆم کاپیتاڵ کە کۆمپانیایەکی تایبەتی ئیکویتییە لە باشووری کالیفۆرنیا[٢]
- لە مانگی تەمموزی ٢٠١٨ کۆمپانیای لۆجیتێک پلانەکانی بۆ کڕینی مایکرۆفۆنی بلو بە بڕی ١١٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی ڕاگەیاند.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Olivarez-Giles, Nathan (2009-07-21). "Mic maker turns up the volume". Los Angeles Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-20.
- ^ "Music Inc Magazine". www.musicincmag.com. Retrieved 2023-07-20.
- ^ "Blue Microphones sells to Logitech for $117 million". Engadget (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-20.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مایکرۆفۆنی بلو تێدایە. |