بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماڵێک لە کاغەز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماڵێک لە کاغەز
(بە ئینگلیزی: House of Cards)
جۆرسیاسی
نووسراوە لەلایەندەیڤد فینچەر
ئاوازدانەر(ان)جێف بێڵ
وڵاتی بەرھەمھێنەر ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمان(ەکان)ئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٥
ژمارەی زنجیرەکان٦٥
بەرھەمھێنان
ماوەی پەخش٤٦-٥٩ خولەک
ئەکتەرانکێڤین سپەیسی
ڕۆبین ڕایت
ماھێرشاڵا عەلی
کایت مارا
کۆرێی ستۆڵ
مایکڵ کێلی
سەکینە جێفری
کریستین کۆنۆڵی
کۆنستنس زیمەر میشێڵ گێڵ
مۆڵی پارکەر

ماڵێک لە کاغەز (بە ئینگلیزی: House of Cards) بریتییە لە زنجیرە درامایەکی سیاسیی ئەمریکی و لە پێشخستن و بەرھەمھێنانی پۆ ویلیمۆنە کە لەسەر زنجیرەیەکی بەڕیتانی بە ھەمان ناو دروستکراوە کە ئەویش بە ڕۆڵی خۆی لەسەر ڕۆمانێکی مایکڵ دۆبز دروستکراوە. زنجیرەکە لەسەر ماڵپەڕی نێتفلیکس لە ١ی شوباتی ٢٠١٣ بە وەرزێک کە لە ١٣ زنجیرە پێکدێت دەستی بە پەخشکردن کرد. و وەرزی دووەم لە ٤ی شوباتی ٢٠١٤ دەرچوو. پێش ١٠ ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە، نێتفلیکس لەسەر نوێکردنەوەی وەرزی سێیەم ڕایگەیاند، کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە. ماڵێک لە پارە بۆ وەرزی چوارەم نوێکرایەوە و لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ پەخشکرا، و وەرزی پێنجەمیش لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ پەخشکرا.

چیرۆک

[دەستکاری]

ڕووداوەکانی زنجیرەکە لە واشینگتنی پایتەخت ڕوودەدات، و دەربارەی کەسایەتی فرانک ئەندروۆد (کێڤین سپەیسی) دەدوێت کە ئەو سەرۆکی زۆربەی پارتی دیمۆکراتەکانە لە دەستەی جێگرانی ئەمریکادا کە جێگری ھەڵبژاردنی پێنجەمە لە کارۆلینای باشووردا کە دوای ھەڵبژاردن ئەو بەڵێنەی کە پێیان دابوو بۆ کردنی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەشکێنن و ئەویش پیلانێکی شەیتانانە دادەنێت بۆ تۆڵە کردنەوە و چوونە شوێنێکی بەھێز. زنجیرەی یەکەم لەسەر پراگمەتیزمی ڕەقە، یاریکردن و ھەڵسان بە ئەنجامدانی شتی خراپ لە پێناو بەرژەوەندی گشتی. ئەکتەرانی وەک ڕۆبین ڕایت، و کەیت مارا، و کۆرێی ستۆڵیش ڕۆڵێکی دیاریان ھەیە لە زنجیرەکەدا.

کەسایەتییەکان

[دەستکاری]
ئەکتەرکەسایەتی
کێڤین سپەیسیفرانک ئەندروۆد
ڕۆبین ڕایتکڵێر ئەندروۆد
ماھێرشاڵا عەلیرێمی دانتۆن
کایت مارازۆی بارنز
کۆرێی ستۆڵپیتەر ڕوسۆ
مایکڵ کێلیدۆگڵ ستامپەر
سەکینە جێفریلیندا فاسکیز
کریستین کۆنۆڵیکریستینا گاڵاگر
کۆنستنس زیمەرجانین سکۆرسکی
میشێڵ گێڵسەرۆک گاریت وۆکەر
مۆڵی پارکەرجاکڵین شارب

خەڵات و پاڵاوتنەکان

[دەستکاری]

یەکەم زنجیرە بوو کە لەسەر ئینتەرنێت پەخشبکرێت و بتوانێت خەڵاتی ئێمی و گۆڵدن گڵۆب بباتەوە.[١]

  • ٣ ھەڵبژاردن و ٦ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ئێمی.
  • یەک خەڵات و ٤ پاڵاوتن بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.
  • یەک پاڵاوتن بۆ خەڵاتی دەستەی دەرھێنەرانی ئەمریکا.
  • یەک پاڵاوتن بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە.
  • یەک خەڵات و پاڵاوتن بۆ دەستەی نووسەرانی ئەمریکا.
  • پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکانی دەستەی ھەڵبژاردنی تەلەڤیزیۆن.
  • دوو پاڵاوتن بۆ دەستەی ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Awards for "House of Cards"». Internet Movie Database. لە ١٢ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]