مانگیلەی سوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانگیلەی سوور

مانگیلەی سوور ڕێکخراوێکی مرۆیی ناحکومییە. لۆگۆکەی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیدا دروست کراوە. کە ھاوتایە لەگەڵ خاچی سووری نێونەتەوەیی بۆ وڵاتانی ئیسلامی.

لە ساڵی ١٩٨٠ حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەبری لۆگۆی شێر و خۆری سوور ئەم لۆگۆیەی بەکارھێنا.

خۆبەخشەکان زیاتر لە ٩٥٪ی کۆی ھێزی کار لە ڕێکخراوە مرۆییەکان لە جیھاندا پێکدەھێنن، ھەروەھا مانگیلەی سوور پشت بە خۆبەخشەکان دەبەستێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی، و ڕاھێنانی پێویست پێشکەش بە خۆبەخشەکانی دەکات کە شایستەیان دەکات بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان بە باشترین شێوە ئەنجام بدەن، ھەریەکەیان بەپێی پسپۆڕییەکەی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]