مافی خاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مافی خاک (بە ئینگلیزی: Law of the Soil) تیۆرییەکی یاسایی کەنەتەوایەتییە. لەدایبوونی منداڵ لە قەڵەمڕەوی [دەسەڵاتی] حاکەمیەتی دەوڵەتێک دەزانێ. واتە ھەرکەسێک پەیڕەوی وڵات و شوێنی لەدایکبوونی خۆیەتی. ئەگەر بێتوو کەسێک لە فرۆکە یان پاپۆر لەدایک بێت، لێرەدا چونکا بە پێی نەریتی نێو دەوڵەتی پاپۆڕ لەدەریای ئازاد و فرۆکە لە ئاسماندا سەر بەو وڵاتەن کە ئاڵاکەی ھەڵگرتووە کەواتە پاپۆر یان فرۆکە لەگوێن خاکی ئەو دەوڵەتە لە ئەژمار دێن. بۆ نمونە، ئەگەر منداڵێک لە پاپۆڕێکی ئەمریکی لەدایک بێت، بە پێی بنەمای مافی خاک ئەو منداڵە سەر بە دەوڵەتی ئەمریکا دەبێت. وە ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەردەگرێت. ئەمرۆ زۆربەی وڵاتانی جیھان ماڤی خاک لە یاسا مەدەنییەکاندا لەبەر چاو دەگرن وە بەو پێیە ھەڵسووکەوت دەکەن.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ شەبانی, ئەحمەد (2015). فەرھەنگی زانستی سیاسی. زانکۆی سنە. pp. ٢٩٧. ISBN 978-964-2797-21-9.