مافی بڵاوکردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مافی بڵاوکردنەوە جۆرێکە لە (مافی چاپکردن). کە بە (کەسی بڵاوکەر) دەدرێت کە بابەتیک بۆ یەکەمجار بڵاودەکاتەوە کەپێشتر بڵاو نەکرابیتەوە. ئەو کەسەیە کە ھەمان ماف وەردەگریت (کەسی دووەم کە داوا دەکات) ھەمان مافی بڵاوکردنەوەکەی پێ دەدرێت وەک کەسی یەکەم. مافی بڵاوکردنەوە بە شێوەیەکی گشتی بە یاسا کراوە لەسەرانسەری جیھان بەڵام ڕەنگە یاساکە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازبێت بۆ نموونە یاسای مافی لەبەرگرتنەوەلە وڵاتانی ئەورووپادا جیاوازە بە بەراورد بە یاساکانی مافی لەبەرگرتنەوە لە ویلایەتەکانی ئەمریکا. ھەروەھا لە نێو یەکێتیی ئەورووپاشدا ھەموو وڵاتانی یەکیتییەکە پەیرەوی یەک یاسای یەکگرتوو ناکەن و ھەر وڵاتە و مەرج و ڕێسای تایبەت بەخۆیان ھەیە بەڵام لە بنەما گشتییەکاندا تا ڕادەیەکی زۆر لێک نزیکن.[١]

ئەڵمانیا[دەستکاری]

ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٦٥ ەوە مافی بڵاوکردنەوەی ھەیە، لە بنەڕەتدا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دوای بڵاوکردنەوەی بابەتەکە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠ ئەو ماوەیەی درێژ کردەوە بۆ ٢٥ ساڵ.[٢]

فەڕەنسا[دەستکاری]

لە یاسای مافی چاپکردنی فەرەنسیدا ھەرکەسێکی خاوەن بەرھەم خاوەندارییەتی بەرھەمەکەی دەکات تاوەکو ٥٠ ساڵ دوای مردنی ئەمەش لە بڕگەی ٢٣ی یاساکەدا ھاتووە کە لە ڕۆژی ١١ی مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥٧ دا دەرچووە.

لە ساڵی ١٩٨٥، ئەم ماوەیە درێژکرایەوە بۆ ٧٠ ساڵ بۆ ئەو کەسانەی ئاوازدانەرن ئەویش بە گوێرەی ڕەچاوکردنی خاوەندارییەتی ھۆنراوەی گۆرانییەکە.[٣]

لە ساڵی ١٩٩٧دا، ئەم ماوەیە کەمکرایەوە بۆ ٢٥ ساڵ.

شانشینی یەکگرتوو[دەستکاری]

لەسەر داواکاری کارگێری ئەورووپی ژمارە ٩٣/٩٨/ئ ئ س بۆ پێناسینی مافی بڵاوکردنەوە لە یاسای نیشتیمانی لە بەریتانیا لە ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ بە یاسای مافی لەبەرگرتنەوە و مافە پەیوەندیدارەکان لە ساڵی ١٩٩٦دا جێبەجێ کراوە ،[٤]

لەژێر ڕێساکانی کەلە ساڵی ١٩٩٦ و دەرچووە- کە جارێکی تر بە مافی چاپکردن و پەیوەندیدارەکانییەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ بە یاسا کرا.

ماوەی بەسەرچوونی مافی بڵاوکردنەوە لە ماوەی ٢٥ ساڵدا لە کۆتایی ساڵی بۆ ئەو بەرھەمەی کە یەکەم جار بڵاوکرایتەوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ European Union: Council Directive 93/98/EEC of 29 October 1993 harmonizing the term of protection of copyright and certain related rights, 1993. Paragraph 4 defines the publication right. URL last accessed April 13, 2006.
  2. ^ JuraWiki: Editio princeps. The publication right itself is defined in German law in Urhg §71. URLs last accessed April 13, 2006.
  3. ^ Loi n°85-660 du 3 juillet 1985 relative aux droits d'auteur et aux droits des artistes-interprètes, des producteurs de phonogrammes et de vidéogrammes et des entreprises de communication audiovisuelle p. 07495
  4. ^ UK Parliament, Statutory Instrument 1996 No. 2967: The Copyright and Related Rights Regulations 1996, 1996. Paragraphs 16 and 17 define the publication right. URL last accessed September 9, 2012.
  5. ^ "Copyright and Related Rights Regulations 1996, s16(6)". Retrieved 12 January 2015.