لێدوانی ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ده‌ستتان خۆش بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ی کێشاوتانه‌ له‌پێناو پوخت‌و ئاسانکردنی ڕێنووسی کوردی. ده‌مه‌وێت به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌و شێوه‌یه‌تان ئاگادارکه‌م که‌ له‌گه‌ڵ ڕێزمان بۆ ( Lexilogos ) که‌ ئه‌و توانایه‌ی هێناوه‌ته‌ کایه‌ بۆ گۆڕینی ڕێنووس له‌نێوان تایپی ئارامی‌و تایپی لاتینی. به‌سه‌ردانی ماڵپه‌ری کۆشکی کورد ( http://kurdpalace.50megs.com/conversion.htm )پتر زانیاری وه‌رده‌گرن.

براتان: گۆمه‌یی

هەربژیییییی @Marmzok:، ئەوە ئیشە! سەرم بەرزە کە تۆمان هەیە لێرە --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٠٧، ١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستان خۆشبيت بۆ بە ستانداردکردنی زمانی کوردی بەلام ھەڵەیەک ھەیە پاراگرافی کێشەی بزوێنی «ە e» بە ئینگلیزی نوسراوە could لە بری cold تکایە چاکی بکەن. سوپاس، Abdurrahman97 (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا. سڵاو @Abdurrahman97: دەستی تۆیش خۆش بێت و زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گیروگرفتی فرمانی لێکدراو[دەستکاری]

سەبارەت بە گیروگرفتی فرمانی لێکدراو‍، ئەگەر کاری لێکدراوی "لەخۆگرتن" لە دۆخی چاوگ نەنووسرێت، وەک "لە خۆ دەگرێت"ـی لێ دێت یان "لەخۆ دەگرێت"؟

ROJ BIDWÊ ‏٠٨:٥٥، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@RealRojSerbest: من پێشتر زیاتر بە شێوەی دووەم نووسیوە، وەک «لەدایک بووە». لەبەرەوەش وام کردووە، چونکە لێرە «لە»کە لەگەڵ وشەی دوای خۆی دەردەبڕدرێت و وەستانی تێدا نییە. سەرچیا‏١٨:٥٣، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من چەند جارێک هەندێک بابەتم لەسەر بەریتانیا نوسیبوو بەڵام وە زانیاریەکانیش زیاد دەبوو بەڵام دووبارە نەدەما هۆکار چیە؟ نیشتیمانپەروەر (لێدوان) ‏٠٩:٠٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @نیشتیمانپەروەر: دوو وەجبە دەستکاریت کردبوو و ھەردووکیشیان بێسەرچاوە بوون بۆیە پووچەڵ کرانەوە. بێجگە لەوەی یەکەم وەجبە دەستکاریت شێوازی پەڕەکەیان تێک دابوو. بڕوانە یەکەم و دووەم. تکایە بۆ دەستکارییەکانت ئاماژە بە سەرچاوەکان بدە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]