لێدوانی ویکیپیدیا:ئامارەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاماری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی
بەکارھێنەران دەستکارییەکان پەڕەکان وتارەکان پەڕگەکان بەڕێوەبەران بەکارھێنەرە چالاکەکان وتارە ھەڵبژێردراوەکان وتارە باشەکان دەروازە ھەڵبژێردراوەکان
٦٢٬٢٦٦ ١٬٢٠٧٬٣٦٥ ٢٢٠٬١٣٦ ٥٤٬٩٦٩ ٢٬٥٩٤ ٨ ١٦٢ ٦٥ ٤٥ ٦

جێگەی دڵخۆشیە کە ھەروا ئەندامەکانمان زیاد دەبن بەڵام داخێکی گەورەیە لەگەڵ ئەوەدا وتارەکان وەک کیسەڵ دەچنە پێش،!!!--دیاکۆ ماد ‏٢٠:٤٩، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەھەرحاڵ دەبێ قەبووڵی کەین زمانی ئێمە ئەگەر چی گەورەیە بەڵام قەت لە جێگەی و شوێنی زمانەکانی تردا نییە. بۆ نموونە زمانێکی وەک فارسی ئەگەر بۆت نەبا ئێستا دووسەدھەزار وتاریشیان نەبوو کە لەو دووسەدھەزارەش دە ھەزاری ڕەنگە بەکاربێ و بەکارنەیا؛ کەوابوو ئەگەر فارسی ئاوا بێ نابێ لۆمەی کوردی بکەی. ھەندێکی تریش دەگەڕێتەوە بۆ چاندی خەڵکەکە کە بەڕاستی لای ئێمە لاوازە و ڕۆحیەی کاری ئاوامان نییە. ئیشاڵڵا بە تێپەڕانی زەمان ئەمانەش چارەسەر دەبن. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٤:٣١، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە داخەوە. --هیوا (لێدوان) ‏١٥:٤١، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاستە ھاوڕێیان زۆربەی ویکیەکان گەڕاوم، زۆر پەڕە و وتار ھەنە کە ھەر ھەمووی سی وشەیە، لە فارسیش دا بە ڕای من زۆر وتاری وا ھەیە کە ھەر بۆ زیاد بوونی ئامارەکەیانە، کاک چالاک راست دەڵێی، چاندی خەڵکیش کاریگەری ھەیە، گەنجەکانمان ھەمووی وەدوای فەیس بووک کەوتوون، ھەڵبەت منیش لەان باشتر نیم بەڵام بەداخەوە کە بۆ کەسێ باسی ھاوکاری کردنی لە ویکی پێدیا دەکەم، سەیریان پێم دێ و دەڵین زەوقت ھەیە باوە!!! دوات ئەوەش کاکە ویکی فارسی خۆ تەنیا فارس ناینووسێ، و چەند گەلی کەی تێدایە کە ھەر زۆری پێوە ماندووە، ھەر تۆ کاک چالاک پێویستە ئاگاداری بی وایە؟؟، --دیاکۆ ماد ‏٢٠:٤٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیاری ئامار[دەستکاری]

@Épine: سڵاو کاک ژیار! ویستم پێشنیاری زیادکردنی بەشێکی بچووک بکەم لە پەڕەی دەستپێک دا، ئەویش ئاماری پلە (rank)و کۆمەڵێک ئاماری تر لەخۆدەگرێت لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بە تەنھا وە یان کورمانجی و زازاکیش تێیدا دەکرێت دابنرێن کە خودی پەڕەکە لە مێتاویکی ھەیە کرتە بکە، بەڵام ئەگەر بکرێت لە پەڕەی دەستپێک دابنرێت باشە تا ئامانجی بەرەو لوتکە ببینین و لەبەرچاومان بێت. وە ئەگەر ئەنجامدانی ئەم کارە لە پەڕەی دەستپێک ئەستەم بێت خۆ ئەتوانرێت لە پەڕەی ئامارەکان ئەو کارە بکرێت. "لە کاتی ئێستا دا لە کۆی ٢٩٩ زمان ئێمە لە پلەی ۱۱۲ھەمینین"Aram وتووێژ ‏١١:٠٩، ١٦ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە ڕای من ئەمە گرنگی نییە، تایبەت بۆ پەڕەی دەستپێک، ھیچ سوودێک ناگەێنێت. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٣٣، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەیشتین بە ٢٨٬٠٠٠ بەکارھێنەر[دەستکاری]

زۆر خۆشاڵم کە ژمارەی بەکارھێنەرانمان گەیشتە ٢٨٬٠٠٠ ھەژمار، بەڵام جێگای شەرمەزارییە کە لەو ژمارەیە تەنھا ٢٠ بەکارھێنەر چالاکن لەوانیش تەنھا ٦ـیان زۆر چالاکن کە ئامارەکانی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەوەمان پێ ئەڵێن. کوان کوردەکان؟ جێگای داخە، شەرمەزارییە!!! —Aram وتووێژ ‏٢١:٢٠، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]