لێدوانی بەکارھێنەر:Épine/دەستپێک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاک @Muhammed taha: ئایا چی بکەین بۆ ئەوەی ئەم داڕێژانە لە سنووری پەڕەکە دەرنەچن و گەورەتر نەبن؟ مۆدیوولێک یان شتێک ھەیە کە بەکاری بێنێت ئێمە نەمان بێت؟ چوونکە ئەمەم لە ویکی عەرەبی تاقی کردووەتەوە لە خۆڵەپەتانێکەم ھەر بە بەکارھێنانی ھەمان شێوازی ئێستای و ھیچ تێک نەچووە، کەچی لێرە تێک دەچێت نازانم بۆ! ئینجا من بە ئایپاد سەیری ئەکەم نازانم ئەگەر بۆ کۆمپیوتەریش کێشەی ھەبێت.—ژیـار وتووێژ ‏٢٠:٣٣، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە ھەمان شێوە لە ویکی ئینگلیزیش کێشەی نییە (سەیری خۆڵەپەتانێکەم بکە) بەڵام لێرە بۆم نادۆزرێتەوە چییە بەڕاستی. بۆیە بە یارمەتییەکانتان سوپاسگوزار دەبم.—ژیـار وتووێژ ‏٢٣:٢٩، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers: کێشەکە دۆزراوە، ھۆکارەکەی بۆ وێنەی ھەڵبژێردراو دەگەڕێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی قەبارەی وێنەکە مەزنە، ھەر بۆ تاقیکاری من وێنەیەکم بەقەبارەی ٣٥٠ پیکسڵ دانا جارەسەر بوو، واتە پێویستە وێنەکەی نێو داڕێژەکە بە ٣٥٠ پیکسڵی بێت >> [[File:Newroz Girê Tertebê 1997.jpg|350px|Newroz Girê Tertebê 1997]]... «محمد طەلێدوان ‏١٢:٤٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Muhammed taha: زۆر سوپاس کاک موحەمەد، بێ تۆ نەم دەدۆزییەوە. من شکم بۆ ئەوە نەدەچوو، باشە بۆچی لە ویکییەکانی تر ئەوە کاری تێ ناکات؟ تۆ بڵێی ئەوان مۆدیوولێکیان ھەبێت کە قەبارەی وێنەکە ناچار بکات لە پەڕەکە دەرنەچێت؟.—ژیـار وتووێژ ‏١٣:١٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers: نەخێر، بەڵکو لەکاتی گۆڕین و دانانی وێنەکە قەبارەی وێنەکە دیاری دەکەن، لەویکی عەرەبی ئەو قەبارە دیاری کراوە و لە ئینگلیزیش ٢٨٠ پیکسڵە. بەڵام پێویستە بەدەنگدان پەڕەی دەستپێک بگۆڕدرێت. «محمد طەلێدوان ‏١٩:١٣، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستەکەیت، ئاگادارم. کێشەم نییە من، لەکاتێکدا کە تەواوبوو ھاوڕێیانی دیش ئاگادار دەکەینەوە بزانین ڕایان چییە.—ژیـار وتووێژ ‏١٩:١٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Muhammed taha: @Kushared: خەریکە تەواو دەبێت، بەڵام ویستم ڕای ئێوە وەبربگرم لەسەر بەشی "ئایا زانیوتە"، ئایا ئەوە چۆن ڕێکبخەین؟ مانگانە؟ ھەفتانە؟ چۆن بێت...؟ ئینجا بەڕێز کوشەیرد تکایە سەیری د:وتاری باشی ئەم مانگە بکەن، دەبێت ھەموو وردەکارییەکانی لە د:وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە بچێت، بەتایبەتی ئەرشیڤەکەی، تکایە یارمەتی دروستکردنی بدەن. ئینجا ڕای خۆتان بڵێن ھەمووان کە ئایا ئەم شێوازە نوێیە چۆنە لە مانگی داھاتووەوە دەربکەوێت؟ ئەو وتارەی ئێستا ھەڵبژێردراوە وەک باش (کوردستان) تەنھا تاقیکردنەوەییە بۆ ڕوونکردنەوەی ڕووکارە نوێکە. بەڵام خۆی وتارەکە ھەڵبژێردراوە. پێتان چۆنە؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٢١:٥٥، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ژیار سپاست دەکەم بۆ خەمخۆری و کارەکانتان بۆ ویکیی کوردی، جێدەستتان دیارە. سەبارەت بە پەڕەی دەستپێک، منیش پێم باشە نوێبکرێتەوە، و گۆڕانکاری تێدا بکرێت، بەڵام کارەکە وا ئاسان نییە، پەڕەی سەرەکی کە گرنگییەکی زۆری بۆ ویکی ھەیە، ناکرێ بە زوویی و ئاسانی بڕیاری گۆڕینی بدرێت، پێشتر کاک ئاسۆ و چالاکیش پەڕەیان ئامادەکردووە وەک پێشنیازێک بۆ گۆڕینی ئەو پەڕەیە، ئەوەی کاک ئاسۆ کۆمەڵێک گۆڕانکاری باشی تێدا بوو، بەڵام نازانم بۆ تەواو نەبوو. ئەو نموونەیەی تۆش لەبەرەوەی بەشی نوێی تێدایە، ئەوا پێویستی بە ڕای زۆربەی بەڕێوەبەر و بەکارھێنەرە چالاکەکان دەبێت، باشتریش بوو پێش ئامادەکردنی ئەو پەڕەیەت وتووێژێکتان کردبا، نموونەکەی تۆ سەرەڕای باشییەکانی کەموکوڕیشی ھەیە، دیزاین و ڕێکخستنەکەی زۆر باش نییە، بەتایبەت ڕێکخستنی فۆنت، یان بەشە زیادکراوەکان، وەک لاساییی ویکیی عەرەبی دەیبینم، کە ئەوەم پێ چاک نییە، دەکرێ بیرۆکە لە دیزاینی پەڕەی دەستپێکی ویکییەکانی تر وەربگرین، بەڵام نەک تەنیا ھی ویکییەک. ئێستا پێم باشە، وتووێژێک لە پەڕەی وتووێژی پەڕەی دەستپێک بکرێتەوە، و ھەموو پێشنیاز و بۆچوونەکان لەوێ بخرێنە ڕوو. با لەم کارە زۆر پەلە نەکەین. سەرچیا‏١١:٣٥، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ فۆنتەکان نازانم چ کێشەیەک ھەیە بەڕاستی، بۆ دیزاینیش، من وام دانابوو کە ڕەنگەکان بگۆڕم، بۆ نموونە ڕەنگی بەشی وتاری ھەڵبژێردراو بە زەردی ئاڵتوونی و پشتینەکەشی زەردی کاڵ، ھی وتاری باش زیوی... ھتد، ئەمە بە شێوەیەکی گشتی تاقیکردنەوەییە. بەڵام ئەگەر بتوانن بەپێی توانا کێشەکان دیاری بکەن، تاکو بیانگۆڕم، زۆر باشتر دەبێت. باشتر نییە ئەگەر وتووێژەکە لێرەوە بەڕێوەبچێت؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١١:٤٧، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماندوو نەبیت و دەستت خۆش، کارەکان باشن، بەڵام لەگەڵ کاک سەرچیا ھاوڕام بەوەی سوود لەدەستپێکی زمانەکانی تر وەبگرین و ئەوەی پێویست بوو بەکاری بھێنین، ڕاستیەکیش ھەیە کە بەکارھێنەری چالاکمان بەو ئەندازەیە نیە (سەرەڕای بێبەرامبەربوونی ویکییەکان لەتۆڕێکی مۆبایل) کە بەشی نوێ بکەینەوە، ھەندێک بەش پێشتر دروستکراون و پێویستن، بەڵام بەھۆی نەبوونی بەکارھێنەری بەردەوام وەستاون، ھەروەھا پێویستە داڕێژەی بەخێرھاتنبش نوێ بکرێتەوە، بەتایبەت تەختەکلیلەکەی ULS باس بکرێت بۆ کەمکردنەوەی نووسەی ناستاندارد.. «محمد طەلێدوان ‏١٩:٤٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Muhammed taha: سەیری د:بەخێرھاتنی نوێ بکە، پێتان باشە؟ نازانم، من پێم باشترە پەڕەی دەستپێک بگۆڕدرێت. ئێ دەکرێت ئێوەش شتێک بکەن بەڵام دەبینم ھەمووان بێ باکن لەوە! ھەر کەسێک ھەستێت دەڵێت ئاوا نا و ئاوا، کەچی یارمەتی باشترکردنیش نادەن. ئەکرێت ئێوە شتێک بکەن، ئەوەشی من کردوومە چی تان لێ بەباش زانی تێکەڵی بکەن لەگەڵ ئەوەی خۆتان.—ژیـار وتووێژ ‏١٩:٥٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Lost Whispers: لەم پەڕە پێشنیازکراوەدا، بەشەکانی تری ویکیپیدیا (مێزی زانیاری و دیوەخان و ھەواڵەکانی ویکی) تێدانیە، ھەروەھا پرۆژەکانی تری ویکیمیدیا لە ٦ ستوونی ٢ ریزیدا کورت بکرێتەوە باشترە، ئایا زانیوتە مانگانە بێت باشترە. ‏٢٠:١٥، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)
@Muhammed taha: بەشەکانی تری ویکیپیدیا  زیاد کرا، پرۆژەکانی تری ویکیمیدیا  کرا بە دوو ڕیز، پەڕەکانی ئایا زانیوتە مانگی داھاتوو دروست دەکرێن و مانگانە دەبێت، وەک ھەموو بەشەکانی تری سەر پەڕەی دەستپێک.—ژیـار وتووێژ ‏١٤:٥٨، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببورن لەم ماوەیە کەم دێمە خەت کۆمپیوتەرەکەم تێکچووە، پێشتر کاک ئاسۆش کاری لەسەر پەڕەی دەستپێککردووە لەم پەڕەیە لێ بڕوانن بەکارھێنەر:ئاسۆ/دەستپێک ئەگەر پێتان باشە سوود لە دیزاین و پێشنیارەکانی ئەویش وەرگرن بەتایبەت لەژێرەوە فێرکاری نووسینی داناوە. پەڕەی دەستپێک زیاتر بۆ ئەوانەی سەرەتان زۆر گرنگە کە شتەکان بەسادەیی و ڕێکی باسبکرێن و دیزاین بکرێت. > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٣٦، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماندو نەبێت و دەستی خۆش بێت، کارەکەی ڕەسەنە، بەڵام بەڕای من شیاو نییە بۆ پەڕەی دەستپێک و دیزاینەکەی ھیچ باش نییە.—ژیـار وتووێژ ‏١٠:٠٥، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]