قادر ساڵح خەفاف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قادر ساڵح خەفاف

قادر ساڵح خەفاف :(١٩٢٢-١٩٩٣) لە زانکۆی ئەمریکایی لە بەیرووت، کۆلیجی ئەندازەی تەواوکردووە، بووە بە ئەندازیار. لە نەتەوەی كورد بووە.[١][٢]

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٢٢ لە شاری سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. خوێندنی تا قۆناغی ناوەندیی لە سلێمانی تەواوکردووە. پاشان کە لەتەک دایکی بە ماڵەوە چوونەتە بەغدا و لە ناوچەی (ئەعزەمییە) نیشتەجێ بوون، لەوێ سانەویی ساڵی ١٩٤٥ بە سەرکەوتوویی بڕیوە و پلەی یەکەمی سەرتاسەری عیراقی لە پۆلی پێنجەمدا بەدەست ھێناوە. ئەمجا نێردراوە بۆ زانکۆی ئەمریکایی لە بەیرووت، کۆلیجی ئەندازەی تەواوکردووە، بووە بە ئەندازیار.[١][٢]

ئەركی لە دەوڵەت[دەستکاری]

وەزیفەی ئەندازیاری و ڕاوێژکاریی ھەر لە وەزارتی ئەشغاڵ و نیشتەجێکردن دیوە، تا لە ساڵی ١٩٦٤ یا ١٩٦٥دا خانەنشین بووە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ژنی نەھێناوە و ساڵی ١٩٩٣ لە بەغدا کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8160
  2. ^ ئ ا ب پ لاپەڕەیەکی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی خاتوو ڕووخۆش میرزا کەریم، لە ڕێی د. ھەڵاڵە ڕەئووف خەفافەوە بەدەست گەیشتووە.