بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردیەوە ڕەوانە کراوە)

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لەندەن (بە ئینگلیزی: The London Kurdish Film Festival (LKFF)) یەکەمین فێستیڤاڵ بۆ فیلمی کوردییە کە لە ٢٠٠١ەوە دەستی پێکردووە[١] و لەندەندا بەڕێوە دەچێ. ئامانجی فێستیڤاڵ، کە لە لایەن گرووپێک لە کەسانی خۆبەخشەوە بەڕێوە دەبرێت، یارمەتیدانی بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی سینەمای کوردییە. ئەم فێستیڤاڵە ھەر فیلمێک لە لایەن دەرھێنەرانی کوردەوە لەسەر ھەر بابەتێک کرا بێت و ھەروەھا فیلمی درێژ و کورتەفیلم و فیلمی دۆکیومێنتییەوە لەسەر کورد کە بەرھەمی دەرھێنەرانی غەیرەکوردن بن پێشاندەدات.[٢] لە سینەماکانی لەندەن بە تایبەت لە سینەمای ڕیۆ لە ڕۆژھەڵاتی لەندەندا بەڕێوە دەچێ.

خولەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەن

[دەستکاری]
  • یەکەم (٢٠٠١): ٩ تا ١٥ی تشرینی دووەم
  • دووەم (٢٠٠٢): ١٥ تا ٢٨ی تشرینی دووەم
  • سێیەم (٢٠٠٤): ٢٢ی تشرینی یەکەم تا ٤ی تشرینی دووەم
  • چوارەم (٢٠٠٦): ٨ تا ١٤ی کانوونی یەکەم
  • پێنجەم (٢٠٠٧): ٣٠ تشرینی دووەم تا ٦ی کانوونی یەکەم
  • شەشەم (٢٠٠٩): ٢٠ تا ٣٠ی تشرینی دووەم
  • حەوتم (٢٠١١): ١٧ تا ٢٧ی تشرینی دووەم

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]