بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باڵەخانەی موشیر دیوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عیمارەتی موشیر دیوانەوە ڕەوانە کراوە)

باڵەخانەی موشیر دیوان یان عیمارەتی موشیر دیوان دەکەوێتە گەڕەکی سەرتەپۆڵەی شاری سنە لە شەقامی بەر شارەبانی قەییم کە دواتر کرا بە فەرح و ئێستا شۆهەدای ناوە. ئەم عیمارەتە بریتییە لە حەوت حەوشەی پێکەوە لکاو و گەرماوێکی تایبەتی، لە ھەموو حەوشەکاندا پلوورە ئاوی زۆر جوان ھەیە، ئەم عیمارەتە لە سەر دەستی میرزا یووسفی موشیر دیوان لە سەردەمی قاجاڕدا دروست کراوە. جوانترین ھەیوان بە شێوی کڵاوفەرەنگی لە شاری سنە لەم عیمارەتەدایە. ئەم عیمارەتەش بە ئۆرسی جوان، خشت ڕازێنی و گەچبڕی ڕازاوەتەوە.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «کردستان توريسم». web.archive.org. ٢٣ی شوباتی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «مرمت عمارت مشير ديوان سنندج آغاز شد». web.archive.org. ١١ی ئایاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئایاری ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.