شەکیب عەقراوی
شەکیب عەقراوی یان شەکیب ئاکرێیی، ناوی تەواوی: شەکیب سەعید شەریف ڕەشیدە.یاساناس و سیاسەتمەدار، ساڵی ١٩٦٦ یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی لێژنه‌ی كاروباری هه‌واڵگری و ئاسایشی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه،یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دەزگای پاراستن لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکان،هەر خۆیشی جێگری سەرۆکی ئەم دەزگایە بووە. ساڵی ١٩٧٠ له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.[١]
ژیاننامە[دەستکاری]
شەکیب سه‌عید شه‌ریف ڕەشید لە ساڵی ١٩٣٨ له شاری ئاكرێ دایكبووه، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ به‌كالۆریۆسی به‌شی مافی له زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٦١ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی دوایه له پارێزگای ناسڕییه له باشووری عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٦٢ له‌لایه‌ن دادگای سه‌ربازی گشتی له پارێزگای زیقار سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی لێ زه‌وت كراوه، ساڵی ٢٠١٧ كوچی دوای كردووه، شاره‌زای زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.[٣][٤]
بەرهەمەکان[دەستکاری]
١.سنوات المحنة في كردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من١٩٥٨ الی ١٩٨٠ـ٢٠٠٧.[٥]
٢.رسائل من كوردستان ـ ٢٠١١.
٣.صدام ا‌لحسین نهوضا و نكوسا ٢٠١٧.[٦]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "شەکیب ئاکرەیی". Parti Pedia (partipedia.org) (بە کوردی). 2022-09-17. Retrieved 2024-06-10.
- ^ "مردنێکی له‌بیرکراو ، شه‌کیب عه‌قراوی سه‌ندوقه داخراوه‌که‌ی پاراستن". shanpress.com. Retrieved 2024-06-10.
- ^ "مردنێکی له‌بیرکراو شه‌کیب عه‌قراوی سه‌ندوقه داخراوه‌که‌ی پاراستن … فــەهـــد گـــردەوانـی – Denegkan". Retrieved 2024-06-10.
- ^ "پارتی سەرەخۆشی خانەوادەی شەکیب عەقراوی دەکات". www.kdp.info. Retrieved 2024-06-10.
- ^ شكيب, عقراوي، (2007). سنوات المحنة في كردستان: أهم الحوادث السياسية والعسكرية في كردستان والعراق من 1958 إلى 1980 (بە عەرەبی). شكيب عقراوي،.
- ^ شكيب, عقراوي، (2009). صدام حسين، نهوضا ونكوسا: قصة صدام حسين التكريتي من المهد الى اللحد (بە عەرەبی). ش. عقراوي،.