شەڕی نێوان دانمارک و سوێد (١٦٥٧-١٦٥٨)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

 

شەڕی نێوان دانمارک و سوێد (١٦٥٧-١٦٥٨) بەشێک بوو لە شەڕی دووەمی باکوور کە لە نێوان سوێد و دانمارکدا ڕووی دا. کارل دەیەمی سوێد و هێزەکانی لە ساڵی ١٦٥٧دا هێرشیان کردە سەر پۆڵەندا . فرێدریکی سێیەمی دانمارک دۆخەکەی بە گونجاو زانی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە ساڵی ١٦٤٥دا بە سوێدی دابوو. بۆیە هێرش دەکاتە سەر سوێد. ئەم هێرشە بووە هۆی پاشەکشەی کارلی دەیەم لە پۆڵەندا و لەشکرکێشی بۆ دانمارک.

سوێد و دانمارک
شەڕی نێوان سوێد و دانمارک

سەرما و سەخڵەتیی زستان، هێزی دەریاییی دانمارکی ناچار کرد لە لەنگەرگەکان بمێنێتەوە. لە هەمان کاتدا، لە ٣٠ی ژانویەی ساڵی ١٦٥٨دا، سوێدییەکان لە باشوورەوە چوونە نێو شاری یوتلاند و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دوورگەی فونێنیان داگیر کرد. پاشان بەرەو شیلەند پێشڕەوییان کرد و گەیشتنە کۆپنهاگن، پایتەختی دانمارک. هێرشی خێرای سوێدییەکان بە تەواوی چاوەڕواننەکراو بوو؛ لە ئەنجامدا فرێدریک سێیەم ڕازی بوو بە ئاشتی و لە ٢٦ی شوباتی ١٦٥٨ی زایینی، پەیمانی ڕۆسکیلدی واژۆ کرد.

ئەم شەڕە سەرکەوتنێکی گەورەی بۆ سوێد بە دیاری هێنا؛ دانمارک سکۆنێ و بلێکینگ و دوورگەی بێرنهۆڵمی بە سوێد دا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]